بانگەوازێک بۆ خەڵکی کوردستانی باشور و کوردانی یارسان (کاکەیی) بەرانبەر فتوای مەلا ئیسماعیل سوسەیی دژی کاکەیەکان

0
218

هەر وەک هەموو لاێک ئاگادارن کوردانی یارسان(کاکەیی) هەڵگەری بیر و باوەر و ئاینی رەسەنی کوردن و هەر لە بەر ئەوەش بە درێژایی مێژوو کەوتونەتە بەر هێرشی دەوڵەتانی باڵا دەست و  ئیسلامە توندرەوەکان و هەوڵی لە ناو چونیان دراوە.

لە ماوەی رابردو مەلاێک بە ناوی مەلا ئیسماعیل سوسەیی کاکەیەکان بە کافر و بێ دین پێناسە دەکات و ئەو قسانەی مەلا ئیسماعیل دەر حەق بە کاکەیەکان ئەتوانێ هەرەشەێک جدی بێت بەرانبەر هەموو کومەڵگای کوردی کاکەیی و بۆێە ئێمە ئەبی بە جدی لە بەرانبەری ئەو هەرەشانە هەڵوێستمان هەبێت و ریگای دوبارە بوونەوەیان نەدەین.

ئەوەی جێگای داخە ئەبینین لە نێو دڵی هەرێمی کوردستانەوە  مەلا ئیسماعیل سوسەیی بە پێش چاوی هەموو خەڵکی کوردستان و دەزگا حیزبی و حکومەتیەکانەوە فتوای کافر بوون و مورتید بوون  لە دژی کوردانی یارسان دەر دەکا و رێگا بۆ توندو تیژی بەرانبەر کاکەیەکان خوش دەکا بێ ئەوەی لاێەنێک لە لاێنە پیوەندیدارەکانی هەریمی کوردستان قسەێکیان هەبیت بەرانبەر ئەو مەلایە.

پرسیار لیرە ئەوەێە حکومەتی هەریمی کوردستان و سیاسەتوانانی کورد نازانن  قسەکانی مەلا ئیسمایل سوسەیی ئەتوانێ چە ئاکامێکی خەرابی هەبێ بۆ باوەردارانی ئاینی کاکەیی لە هەریمی کوردستان؟

ئەوەی بۆ ئێمە کاکەیەکان جێ داخە کە هیچ لاێەنێکی حکومتی هەریمی کوردستان هەتاکوو روژی ئەورۆ هیچ هەڵوێستێکیان بەرانبەر ئەو جورە مەلا و راگەێندنانە نەبووە کە فتوای کافر بوون لە دژی کوردانی کاکەیی دەر دەکەن.

لە کوردستان بە دەێان دەزگای راگەێاندن هەێە بەڵام هیچ لاێکیان هازر نەبوون لە دژی مەلا ئیسماعیل و کەسانی لە ئەو شێوە رونکردنەوەێک بەڵاو بکەنەوە تەنیا کاناڵی رێگا ئەرکی روژنامەگەری و مێدیایی خوی بە جێ هێنا و بە پیری هەواڵەکەوە چوو.

ئێمە لێرەوە سەرەرای دەست خوشی لە برای بەرێزمان کاک ئەیاد کاکەیی کە سەکاڵای لە دژی ئەو مەلاێە تومار کردوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین رێگا نەدەن مەلاکان مزگەوتەکان بکەنە  بڵێندگوێک بۆ ئاژاوە نانەوە و دوبەرکی دورست کردن لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کە بە سەدان ساڵە لە سەر زێدی خویان بە ئاشتی و برایەتی دەژین.

داوا لە هەموو برا کاکەیەکانمان لە باشوری وڵات دەکەین دەنگی خویان بخەنە پاڵ دەنگی کاکە ئەیاد هەتاکوو دەمی مەلا ئیسماعیل و هابیرەکانی دابخرێ کە نەتوانن ئەو کارەساتەی بە سەر برا یەزیدیکانمان هاوردیان دەر حەق بە ئێمەش دوبارەی بکەنەوە.

رێکخراو یاری کورد  ٣٠.٤.٢٠١٦

mela esmail sosai