ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان: ئێمە هەموومان یارسانیین

0
175

ئاینی یارسان( کاکەیی) ئاین و فەرهەنگی نەتەوەییمانە و باوەڕدارانی بەخوێن و کەلـلەی سەری خۆیان پاراستوویانە و هێشتوویانەتەوە. یارسان، تەنها ئاین و بیروباوەڕ نییە، بەڵگو فەرهەنگ و بیرکردنەوە و دنیابینییەکانی مێژوویی کوردن و پارێزگاریکردن و بەرگریلێکردنی ئەرکی هەموو تاکێکی زەردەشتییە لەهەر جێگایەکی جیهان بن.

یارسانییەکانا( کاکەییەکان) لەژێر ئەشکەنجە و گوشار و کوشتن وبڕین و بەتاڵانبردنی سامانیان و نیشتمانەکەیاندا، ئازاری زۆریان چەشتووە و بەخوێنی خۆیان قوربانییان بۆداوە و لەبەرامبەر داگیرکەران و دوژمناندا قارەمانانە وەستاونەتەوە و بۆ یەك چرکەش سەریان نەوی نەکردووە. هەر ئەمەش وایکردووە پارێزگاری لە زمان و پۆشاك و خاك و فەرهەنگ و ئاینی کوردان بکەن و وەك سوارچاکێکی نەتەوەیی بەرگیریان لە پیرۆزییەکانی کورد کردووە. بۆیە، هەر هێرش و سوکایەتیپێکردنێکیان هێرش و سوکایەتیپێکردنە بە ئاین و داب و نەریت و فەرهەنگی نەتەوایەتیمان و زەردەشتییەکان، لەپێش هەر کەسێکەوە خاوەندارێتییان لێ دەکات و بە گژ هەموو ئەو نادادپەروەریانەدا دەچنەوە کە دەرهەق بە یارسانی هاوئاینمان دەکرێت.

هێرشکردنە سەر ( جەمخانە) ی یارسانییەکان و سوکایەتیپێکردنی یاران، لە شابادی سەر بە کرمانشا، نەك هەر ئیدانە دەکەین، بەڵکو بەشێکین لە بەرگریکردن و بەگژداچوونەوەی ئەم سوکایەتیپێکردنە. بۆیە، ئێمە، لەناوەندی زەردەشتیانی کوردستان و لە تاکە پەرستگای زەردەشتیانەوە لە سلێمانی، ڕایدەگەیەنین : ئێمەی زەردەشتیان هەموومان یارسانیین.

ڕێبەری زەردەشتیانی کوردستان

پیر لوقمان

lukman karim rebari zardasht kuristan