هێرشی شیعەکانی سەر بە کوماری ئیسلامی ئێران بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی ئێرانی بۆ سەر پیروزیەکانی ئاینی یاری مەحکوم و ریسوا دەکەین شوبات 29, 2016 0 402 FacebookTwitterPinterestWhatsApp بە پی هەواڵە باوەر پێ کراوەکان لە شاری شائابادی روژهەڵاتی کوردستان برێک خەڵک کە خویان بە پەیرەوانی ولایەتی فەقی ناساندوە روژی شەمە رێکەوتی ٢٧.٢.٢٠١٦ هێرشیان کردوەتە سەر ئەو تەنیا جەمخانەیەی یارسانەکان کە بۆتە جێگای راز و نیازی یاریەکان لە ئەو شارە و بە دار و بەرد هەموو درگا و شیشەی جەمخانەکەیان شکاندوە و بێ هورنەتیکی زۆر بە یارسانەکانیان کردوە. بە قسەی شاهید هاڵەکان ئەفرادی سەر بە کوماری ئیسلامی کە لە لاێەن هێزەکانی پولیس و هێزە تایبەتیەکانی ئێرانیەوە هاوکاری دەکران بە گوتنەوەی دورشمی فرقەی یارسان کافرن و دەبێ لە ناو بچن هێرشیان کردوەتە سەر ماڵ و دوکانی کوردە یارسانەکان و چەندین کەسیان برێندار کردوە و خەسارێکی زۆریان بە دوکان و ماڵی کوردە یارسانەکان گەێاندوە. شاهید هاڵەکان دەگیرنەوە کە لاێنگرانی وەلایەتی فەقی زۆر بێباکانە و ئازادانە لە نێو شاری شاآباد دەسوارانەوە و بە پێش چاوی هێزە ئەمنیەکانەوە هەر شتێکیان دیباێە تایبەت بە کوردە یارسانەکان هێرشیان دەکردە سەری و بێ هورمەتیان پێ دەکرد. پێش هاتنە سەر حوکمی کوماری ئیسلامی ئێران زۆربەی دانیشتوانی شاری شاآباد کوردانی یارسان بوون بەڵام بە روخانی دەوڵەتی شاهنشاهی و بە دسڵات گەیشتنی مەلاکان و فشار و زبر وزەنگ بۆ سەر یارسانەکان لە ئەو شارە زیادی کرد و بە دەێان کەس لە کوردانی یارسان دانیشتوی ئەو شارە لە سێدارە دران و بێسەر و شوێن کران یان ناچار کران زێدی خویان جی بهێڵن و رو لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای کرماشان بکەن. لە سەردەمی رێژیمی پێشوو کوردە یارسانەکان ٥ جەمخانەیان لە شاری شاآبادی روژهەڵاتی کوردستان هەبوو بەڵام کوماری سێدارەی ئێرانی هەموویانی لە نێو برد و تەنانەت ناوی شارە جوان و کورد نشینەکەی یاریەکانی گوری و لە شاآبادەوە کردیە ئیسلام ئاباد. ئێمە دەستەی رێبەری رێکخراو یاری کورد وەک رێکخراویک کە دەفا لە مافی کوردە یارسانەکانی کوردستان دەکات زۆر بە توندی هێرشی کوماری ئیسلامی ئێران و دارودەستەکەی بۆ سەر پیروزیەکانی کوردانی یارسان لە روژهەڵاتی کوردستان مەحکوم و شەرمەزار دەکەین و رادەگەێنین لە ماوەی ٣٧ ساڵ تەمەنی رەشی مەلاکانی ئێرانی بە سەر وڵاتەکەمان کوردستاندا هەتاکوو روژی ئەو روژ نەیانتوانیوە ناسنامەی نەتەوەی و یاری بوونمان لێ بستێنەوە لە ئەوروێش بە دواوە ناتوانن بە چوکماندا بهێنن و لە جاران زیاتر لە سەر شورش و بەرخودان بۆ ئازادی و مافی چارەی خۆنوسین سورتر دەبین. رێکخراو یاری کورد ٢٩.٢.٢٠١٦ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...