بەشداری نوێنەرایەتی رێکخراو یاری کورد لە سمینارێک لە پارلمان بریتانیا

0
526

روژی دوشەم ٢٥.١.٢٠١٦ ساعت ٧ ئێوارە  سمینارێک لە پارلمانی بریتانیا لە لاێەن ئەندام پارلمانی بریتانیا  ئما رێینولدس رێک خرابوو بۆ نوێنەری لاێەنە کوردستانی و ئێرانیەکان بۆ تاوتوی کردنی بارودوخی مافی مروڤ و مافی نەتەوەکانی بن دەستی رێژیمی کوماری ئیسلامی ئێران .

لە سەر بانگهێشتی رەسمی بەرێوەبەرانی سمینارەکە نوێنەری رێکخراوی یاری کورد بەرێز روستەم ئەڵماسی بەشداری ئەو سمینارەی کرد.

لە سمینارەکە بەرێز ئەبدوڵا موهتەدی سکرتێری کومەڵە کاک لوقمان ئەحمەد نوێنەری حزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران و ناسری پولادی نوێنەری بەلوچەکانی ئێران قسە و باسیان پێشکەش بە ئامادە بووان  کرد.

لە درێژەی سمینارەکە باس لە پرش و بەڵاوی هیزکانی روژهەڵاتی کوردستان و چونیەتی رێگا چارەی نزیک بوونەوەی ئەو هێزانە لە یەکتر باسێ دور و درێژی سمینارەکە بوو.

لاێەنەکان باسێکی زۆریان لە پێوەندی بە مافی مروڤ و ئەو پێشلکاریانەی دەر حەق بە ئینسانەکان دەکرێ لە ژێر دەسڵاتی رێژیمی ئیسلامی ئێران کرد.

ساعت ٩ شەو و دوای دو ساعت بیرورا گورینەوە لە پێوەندی بە مافەکانی مروڤ و مافی نەتەوەکانی بن دەستی رێژیمی ئێران سمینارەکە کوتایی هات.

رێکخراو یاری کورد کومیتەی بریتانیا ٢٦.١.٢٠١٦

jalasa r 2jlasa r 3jalasa r