کوماری کوردستان و میراتگەرە بازرگانەکانی؟ كانونی دووهم 25, 2016 0 604 FacebookTwitterPinterestWhatsApp کورد هیچ کاتێک خوازیاری شەر نەبووە بەڵکوو شەر بەر دەرگایی پێ هەل چنیوە ، هەمیشە هەوڵی داوە ژیان وەک جوانترین چەمکی مروڤی پێناسە بکات ، خەبات لە پێناوی ژیان لای کورد جوان بووە و جوانی بەخشیوە ، بڵام هەمیشە خەباتکارانی بەند کراون یان لە سیدارە دراون و سنگیێان قلەڵخانی گولەی نەیارانیان بووە. کورد هیچ کاتێک لە خەبات نەوەستاوەتەوە سەری بۆ دوژمن و داگیرکەر شور نەکردوە و حازر نەبووە تەسلیمی زورداری بێت. بەهر حال مێژووی کوردیش هەر وەکوو قەوم و ملەتانیتر مێژوێکی پرە لە داستانی جوراو جور کە هێندیکیان وەک دەسکەوتی زۆر بە نرخ دەمینێتەوە و هێندیکیایشان ئەبێ بڵین کە پەڵەێکی زۆر خەرابن بە ئەستوی نەتەوەی کوردە و سرینەوەێان کارێکی ئاستەمە و راستیەکانمان بۆ چەواشە دەکەن. نوسینی مێژوی نەتەوەێک یان کوماری کوردستان و پێشەوا هەر ئەوە نیە نوسەر بێت لاێەنی چاکەی ئەو کومارە بنوسێ و بە بەژن و باڵایدا هەڵبڵێ و لە بەر خاتری خاتران چاو لە راستیەکان داپوشێ. ئەو نووسین و نووسەرانە قازانج بە گەل و نیشتمان دەگەێنن و خزمەت بە مێژوی نەتەوەێک دەکەن لاێەنی چاکە و خەرابەی روداوە مێژویەکان وەک خوی بنوسنەوە هەتاکوو نەوەی داهاتوو هەڵەکانی رابردو دوبارە نەکاتەوە و لە چاکەکانیش کەڵک وەر بگرێ بیخاتە خزمەت نیشتمان. لە مێژووی کورد زۆر هەلی لە بار هەڵکەوتوە کە ئەکرا زۆر بە جوانی کەڵکی لێ وەر بگیرێ کە چێ لە لاێەن سیاسیەکانی کوردەوە بە لارێدا براوە. لە نێو بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردا کەم نەبوون و نین ئەو پێشەوایانە کە بە پیاوی باش و دەست پاک و رەوشت پاک ناسراون بەڵام لە هەلێکی سیاسی هەڵکەوتوو لە ناوچەکە بە هەڵەێکی سیاسی مێژوی ملەتێان خستوەتە مەترسیەوە و هازر نەبوون و نین جارێک لە جاران لە بەرانبەر ئیرادەی گەورەی گەل دان بە هەڵەکەیاندا بنێەن و قامکێکیش لە سەر هەڵەیان دابنیەێن. .ئەوەی لێرادا مەبەستی منە لە ئەم کورتە نوسراوەێدا و ساڵانێکە بووتە بیروکەێک بۆم هەموو ساڵێک لە هاتنەوەی روژ و ساڵیادی کومارە جوانەمەرگەکەی گەلی کورد و رێبەرەکەی پێشەوا قازی ئەو کومارەی کە ئێستا وجاخ کویرە و برێک خویان بە میەاتگەری ئەو کومارە دا ئەنەن و هەر کەسەیان بە جورێک لێکدانەوە بۆ قازی و کومار دەکەن بەداخەوە هیچ لاێنێکیان رەوشت و بیری کوماریخوازیان نیە و بیریشیان بۆ لای کومار و دەوڵەتی کوردیدا ناچێت و لە هەر کونێک هەلێان بۆ هەڵکەوتبێت و بکەوێت بە خودگەردانیش هازرن لە گەڵ دەوڵەتانی داگیرکەر و قاتڵاتنی رێبەرانی گەورەی نەتەوەکەمان. ئەوەی من دەمەوەێ لە سەری بنووسم ئاوی زۆر هەڵدەگرێت و لە ئەم کورتە نوسراوێە جێگاێ نابێت بەڵام دڵنیام لە ئەوەی کە مێژوو و مێژوو نوسانی راستەقینە لە سەریان دەنووسن و مێژوو رەحمی بۆ کەس نیە و چاکەکان ئەبنە گەنجینەی گەل و نیشتمان و خەرابەکانیش ئەچەنە زبڵدانی مێژوەوە. …هەڵکرانی مومی کومار و کوژانەوەی ئەو کومارە لە سەدی ٢٠م دا یەکیکە لە روداوە هەر گرنگەکانی روژهەڵاتی ناوەراست و میژووی گەلی کورد و شوێنەواری راستەوخوی هەبووە لە سەر شورشەکانی کورد لە کوردستان دوای روخانی کومار. ئەمرۆ دوای ٧٠ ساڵ بە سەر کوماردا تێدەپەرێ کە چی ئەبینین شورشی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان لە هەموو کاتێک پەرتەوازەترە و هێزە میراتگەرکانی کومار هەر کامەێکیان لە کەمپێک و سەروک ئەشیرەتێکیان بۆ خوایان دیاری کردوە و هازر بە قسە کردن نین لە گەڵ سەروک ئەشیرەتی بەرانبەر و لە هەمووی خەرابتر هەژاری روشنبیری کورد چوکی بە مێژوو نوسینیشدا داوە کە نەتوانن ئەو پاوانخوازیەی میراتگەرانی کوماری کوردستان بنوسنەوە. ئەگەر بمانەوێ ئامانجەکانی کومار بپێکین ئەبێ بە باشی و زانستیانە بگرینە دواوە و خوێندنەوەی باشمان هەبێت بۆ روداوە مێژویەکانی گەلەکەمان و بە یەکیەتی و یەک دەنگی ئەتوانین ئامانجەکانمان بپێکین. پێشەوا قازی محەمەد ماڵ و مڵکی خوی و بنەماڵەکەی کردە قوربانی گەلەکەی و گیانیشی بەخشی بۆ ئەوەی نەوەی کورد و گەلی کوردستان بە ئاززادی و سربەستی بژیت بەڵام برێک کەس و تاقمی تازە پێگەیشتوو خویان کردوە بە میراتگەری کومار و بە ناوی کوماریخواز و درێژدەری رێگای پێشەوا خەریکی بازرگانین و قەسر و تەلاریان بۆ خویان بنەماڵەکانیان دورست کردوە و لاوانی خوێن گەرمی نیشتمانی ئێمەیان کردوەتە قوربانی ساتێک ژیانی خویان و بنەماڵەکانیان. کەوا بوو گەرانەوەی زانستی بۆ مێژوو بەتایبەتی کۆماری کوردستان وەک ئەزموونێکی نموونە ، پێداویستیکی حاشاهەڵنەگرە و پێوەندێکی ئورگانیکیشی هەیە لە گەڵ داخوازییەکانی ئەم بزاڤە کۆمەڵایەتییەی ئیستا بۆ خۆبەرێوەبردنی شارستانیانە و دیموکراتیکی گەلی کورد.. لەوانەێە نووسینی ئەم بابەتە بە دڵی زۆر کەس و لاێەن نەبێت ئەم نووسینە تەنیا رای شەخسی خومە و رقێکە بەرانبەر ئەو کەسانەی شورش بیر و باوەری کوردان بە شتی بێماناوە خەریک دەکەن و بە قازانجی بنەماڵە و دەستە و تاقمی تایبەتی خویان بە کار دێنن و دوژمنایەتی لە ناو نەتەوەی کورد دورست دەکەن. کاکی روستەم ئەڵماسی لەندەن ٢٥.١٢٠١٦ Share this:FacebookXLike this:Like Loading...