دیدارێکی دوستانە لە گەڵ کاساێەتی سیاسی و روشنبیری ناسراوی نەتەوەکەمان بەرێز کاک عەلی کەریمی.

0
395

روژی دوشەم رێکەوتی ٢٨ .١٢.٢٠١٥ لە لەندەن پایتەختی وڵاتی بریتانیا کاکی روستەم ئەڵماسی و عەلی فازلی ئەندامی رێبەری ریکخراو یاریکورد لە گەل بەرێز کاک عەلی کەریمی سیاسەتمەدار و روشنبیری ناسراوی روژهەڵاتی کوردستان دیداریکی دوستانەیان ئەنجام دا.

بەرێز کاک عەلی کەریمی بە بایخەوە سەیری خەباتی کوردە یارسانەکان دژی داگیرکەرانی بێگانە بۆ سەر کوردستان کرد و پێ وا بوو کە فەرهەنگ و کەلتوری رەسنی کوردە یارسانەکان بەشێکە لە دابونەریتی نیشتمانەکەمان و ئەرکە لە سەر شانی هەموو نەتەوەی کورد وەک گلێنەی چاو بیپاریزن.

لە دیدارەکە باسی ئەو ئاڵوگورانە کرا کە ئێستا باڵی بە سەر نیشتمانەکەماندا کیشاوە و هەر دولا هاورا بوون لە سەر ئەوەی چۆن و بە چە شیوەیک ئەتوانین لە قۆناخە جیاوازەکان هاوکاری یەکتر بکەین بۆ ئەوەی ئامانجەکانمان بپیکین.

نوێنەرایەتی یاری کورد و بەرێز کاک عەلی کەریمی تەکیدیان لە ئەوە کردوە کە لە داهاتووێکی نزیک لە باشوری کوردستان دیدارێکی لە ئەو شیوە ریک بخەن بۆ پیشخستنی ئەرکە نەتەوایەتی و نیستمانیەکان.

ریخراو یاریکورد.٢٩.١٢.٢٠١٥

ali krimi