له‌یۆنان له‌خنكان رزگاری‌ بوو، سێ‌ وڵات مافی په‌نابه‌رییان پێدا له‌فه‌ره‌نسا خۆی‌ ته‌قانده‌وه‌

0
151

له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوریانه‌دا كه‌ ده‌ریاوانه‌كانی‌ یۆنان رزگاریان كردن، دوای‌ 40 رۆژ یه‌كێكیان له‌پاریس دیوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ تیرۆریستێك ده‌رچوو، پیلانی‌ بۆ كوشتنی‌ فه‌ره‌نسیه‌كان دانابوو.

ئه‌حمه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د، ئێواره‌ی‌ هه‌ینی‌ له‌كاتی‌ به‌رێوه‌چونی‌ یاری‌ نێوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا، هه‌وڵیداوه‌ بڕواته‌ نێو یاریگاكه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌80 هه‌زار هانده‌ری‌ تێدا بوو له‌نێویاندا فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كه‌ی‌ شكستی‌ هێناوه‌ خۆی‌ به‌پشتێنه‌ بۆمبڕێژ كراوه‌كه‌ی‌ ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.

زانیاریه‌كان له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د، له‌پاسپۆرته‌كه‌یدا هاتوون، كه‌ 10ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ 1990 له‌شاری‌ ئیدلیبی‌ سوریا له‌دایكبووه‌، باوكی‌ ناوی‌ وه‌لیده‌‌و دایكیشی‌ ناوی‌ نادره‌

زۆربه‌ی‌ میدیا جیهانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ته‌وه‌، ئه‌حمه‌د له‌ سوریاوه‌ چووه‌ته‌ توركیا، رۆژی‌ 3ی‌ ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ 68 كه‌سی‌ تردا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ یۆنان له‌ده‌ریادا رزگاریان كردوه‌‌و گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ دورگه‌ی‌ “leros” ، له‌وێشه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ دورگه‌ی‌ kalymnos وه‌ك په‌نابه‌ر ناوی‌ تۆماركراوه‌ كه‌ به‌پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌توانێت بچێته‌ یه‌كێك له‌وڵاتانی‌ یه‌كێتیه‌كه‌. –
رۆژی‌ 7ی‌ ئۆكتۆربه‌ر چووه‌ته‌ سربیا‌و داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌ریه‌تی‌ كردوه‌‌و به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌، هاوكات به‌رپرسانی‌ وڵاتی‌ كرواتیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لمحه‌مه‌د به‌وڵاته‌كه‌یاندا تێپه‌ڕیووه‌ له‌كه‌مپی‌ ئه‌بوتوفاك وه‌ك په‌نابه‌ر ناوی‌ تۆماركراوه‌، دواتر چووه‌ته‌ نه‌مسا‌و له‌سنوری‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ خۆی‌ گه‌یاندوه‌ته‌ فه‌ره‌نسا، دوا وێستگه‌ی‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ گه‌نجه‌ سورییه‌كه‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا ده‌بێت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاتژمێر 9:15 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ هه‌ینی‌ خۆی‌ ته‌قانده‌وه‌‌و ده‌یان كه‌سی‌ كرده‌ قوربانی‌. – س.ک.ن.ن
trorist franse