کاکی عەلی یوسفشایی لە بنەماڵەێکی خوەشناو و ناودار ئاینی یارسان لە ناوچەی گۆران تشرینی یهكهم 18, 2015 0 576 FacebookTwitterPinterestWhatsApp کاکی عەلی وەک فعالێکی مەدەنی یارسانی بە کار و چالاکیەکانی توانیویەتی خزمەتێکی گەورە بە فەرهنگ و ئەدەب ناوچەی کرماشان بە گشتی و کومەڵگای کوردی یارسان بە تایبەتی بکات. بنەماڵەی کاکی عەلی یوسفشایی بە گشتی بنەماڵەێکی شورشگیر و خوشەویستی خەڵکی ناوچەی کرماشانن و یارسانەکان بە چاوی رێزەوە سەیریان دەکەن. باوکی کاکی عەلی واتە کاکی شامراد یوسفشایی یەکیک بوو لە مروڤە باش و خوشناوەکانی ناوچەکە و جێگای رێز بوو بۆ کومەڵگەی یارسان و خەڵکی ناوچەکە. کاکی عەلی یوسفشایی وەک ئەندامی ئەو بنەماڵە بەرێزە توانیوەیەتی وەک باوکی ناودار و بەرێزی جێگای خوی لە نێو خەڵکی کرماشان و کومەڵگای کوردی یاری بکاتەوە و خەڵک بە چاوی رێزەوە سەیری دەکەن. کاکی عەلی بە دورست کردن و بەر چاو خستنی چەندین و چەندان کلیپ لە سەر هونەرمەندان و کەڵام خوێنە نادیار و لە بیر چوانی یارسان و بەڵاو کردنیان لە تورە کومڵایەتیەککن خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە کومەڵگای کوردی یارسان کردوە و ئێستاکەش لە ئەو ئەرکە پیرۆزە بەردەوامە . خزمەتێکی گەورەی دیکەی کاکی عەلی یوسفشایی ئەوەێە وەک کەسێکی جێ باوەری خەڵکی ناوچەکە پێوەندیکی باشی بە شاعران و نوسەرانی ناوچەکەوە هەێە و بەرهەمەکانیان لێ وەر دەگرێ و ئەیخاتە بەر چاوی خوێنەرەان و بینەران رێگا نادات ئەو گەنجینانەی ناوچەکە بفەوتێ و بە دەستی فرامۆشی بسپێردرێ . کاکی عەلی وەک دڵسوز و خەمخوری ناوچەی کرماشان و بە تایبەت کومەڵگەی کوردی یارسان بۆ زیندو راگرتنی ناو و نازناوی مروڤە ناودار و هەڵکەوتوەکانی ناوچەی گۆران و قەڵخانی بە بڵاو کردنەوەی سروشتی داڵاهو و شاخە سەربەرزەکانی ناوچەی کرماشان لە گەڵ وێنەی ئازیزانی لە دەست چوو جارێکیتر یاد و بیرەوەریەکانیان لای خەڵکی ناوچەکە زیندوو دەکاتەوە. من وەک کەسێک کە لە نزیکەوە بنەماڵەی گەورە و ناوداری یوسفشایی دەناسم سەررای رێز و خوشەویستیم بۆ ئەو بنەماڵە گەورەێە دەستی ماندو نەناسی کاکی عەلی یوسفشایی یادگاری مامە شامراد یوسفشایی بە گەرمی دەگوشم و داوای سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ دەکەم. عەلی فازلی کەواڵی Kaki Ali Josef Shai Video Share this:FacebookXLike this:Like Loading...