بە ڤیدیو کوردێکی یارسانی بە ناوی کوردستانەوە خه‌ڵاتێكی جیهانی وه‌رده‌گرێت

0
666

گۆرانبێژی كورد فه‌رهاد به‌زله‌، له‌ ئاهه‌نگێكی جیهانی به‌ناوی كوردستانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانیدا خه‌ڵای باشترین هونه‌رمه‌ند وه‌رده‌گرێت. فه‌رهاد به‌زله‌ وه‌ك باشترین هونه‌رمه‌ندی كورد له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی بیگ ئه‌پڵ میوزیك ئه‌ۆردز، بۆ ساڵی 2015 كه‌ له‌ شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا سازكرا، خه‌ڵاتی باشترین هونه‌رمه‌ندی كوردی بێبه‌خشرا. به‌زله‌ كه‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌، به‌ ناوی كوردستانه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌و له‌سه‌ر سته‌یجی ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ كوردی گۆرانی وتووه‌. –farahd bazla 2
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ڕێی په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ له‌ فه‌یس بووك خۆشحاڵ خۆی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ كوردیش وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی جیهان بۆته‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌ به‌ڵێنیش ده‌دات كه‌ هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردیدا بێت و كاری باشتر ئه‌نجام بدات. هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا باران كه‌ كچه‌ گۆرانبێژێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و به‌ فارسی گۆرانی ده‌ڵێت خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا، هه‌روه‌ها هه‌یفا وه‌هبی وه‌ك باشترین ئه‌ستێره‌ی عه‌ره‌ب و ئه‌حلام وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ مێژووی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی و محه‌مه‌د عه‌ساف وه‌ك به‌هره‌دارێكی لاو خه‌ڵاتیان وه‌رگرتیان ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی جیهانی. –
فەرهاد بەزڵە خەڵکی روژهەڵاتی کوردستانە و سەر بە کوردانی یارسانە لە پارێزگای کرماشان.
farhad bazla
س.ک.ن.ن