بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمی لە لایەن حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێرانەوە، ئەمڕۆ بەیانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێڕشیان کردۆتە سەر پێشمەرگەکانی حیزب دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کیلەشین، سەر بە شاری شنۆ و تا ئێستا ٢ پێشمەرگە شەهید بوون و گەلێک برێنداریش هەن، لایەنی پ ک ک لای خویەوە ئەو هەواڵە ڕەد دەکاتەوە.
ئامانج و ئەنجام هەر چی بێ و کێ دس پێشخەری ئاگری شەری کورد کوژی بێت، براکوژی تاوان و دووبارەکردنەوەی مێژوویەکی ڕەشە.
ئێمە بەرێوەبەرانی رێکخراو یاریکورد ئەو شەر و تێکەڵچونەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر هەر ناوێک دا بێت مەحکوم دەکەین و داواکارین بە زوترین کات رێگا چارەی سیاسی بۆ بدوزێتەوە .
.
رێکخراو یاریکورد لە ناخی دڵەوە سەرە خوشی خوی ئاراستەی بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
رێکخراو یاریکورد ٢٤.٥.٢٠١٥.