شەکانەوەی ئاڵای رەنگینی کوردستان لە کۆبانێ، مژدەی هەڵاتنی خۆری ئازادی خوازانە

0
197

شەکانەوەی ئاڵای رەنگینی کوردستان لە کۆبانێ، مژدەی هەڵاتنی خۆری ئازادی خوازانە بە سەر تاریکستانی جەهل و نەزانی دا. ئەو سەرکەوتنە مەزنە لە سەرەتا دا لە ژنان و پیاوانی شەڕڤان و پێشمەرگە پیرۆز بێ کە لە دژوارترین هەلومەرج دا، بە بڕوای پۆڵایینەوە بەرگریان لە خاکی نیشتمان کرد. بە داخەوە زۆریەک لەو قارەمانانە لە خەبات بۆ ئازادی شاری کۆبانێ گیانیان بەختی نیشتمان و سەربڵندی کوردان کرد. یادیان پیرۆز بێ.
شکستی سەربازیی داعش لە داگیرکردنی کۆبانێ دا، تەنیا شکستی دەوڵەتی ئیسلامی نیە، بەڵکو شکستی پشتیوانانی تیرۆریستە ئیسلام گەراکانی وەکوو دەوڵەتی تورکیە، قەتەر، عەرەبستانی سەعودی…هتد،ه کە میلیارەها دۆلاریان تەرخانی خوێن رشتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێکی جیهان کردووە.
یاریکورد، ئازاد کرانی شاری کۆبانێ بە گەلی کورد و سەرجەم عاشقانی ئازادی لە جیهان دا پیرۆز بایی دەڵی و هیوادارە پشتیوانی و هەموولایەنەی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری کۆبانێ، ببێتە بناخەی یەکیەتیی گەلەکەمان، تا هەموومان بەرەو سەربەخۆیی کوردستان هەنگاو هەڵێنینەوە.
یاریکورد
سەید فەرهاد حەیدەری
kobbane-21-11-2014g