خەڵاتی پێشمەرگە دێرینەکانی ئەم ساڵ بەخشرا بە کوردێکی یارسانی روژهەڵاتی کوردستان

0
925

کوردانی یارسان.کاکەیی .وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە هەموو شورشەکانی کوردستان بەشدار بوون و لە ئەو پێناوەش دا زۆر قوربانی بە نرخیان پێشکەش بە کورد و کوردستان کردوە.
کاکی روستەم ئەڵماسی خەڵکی گوندی گوڵ خاتر سەر بە پارێزگای کرماشان یەکیک لە ئەو کوردە یارسانیانەێە کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیوە تێکەڵ بە کاروانی خەباتگیرانی کوردستان بووە.
کاکی روستەم وەک پێشمەرگەێکی ئازا و نەترس هەر لە ناوچەی داڵاهۆ بگرە هەتاکو مەریوان و سەقز دژی داگیرکەرانی کوردستان بەرخوەدانی کردوە و نەسرەوتوە.
ئەو پێشمەرگانەی هاوسەنگەری کاکی روستەم بوون ئێستا لە ژیان دا ماون شاهدی ئەوە دەدەن کە کاکی روستەم لە ژێر نازناوی روستەم قەڵخانی یەکیک بووە لە ئەو پێشمەرگانەی هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرکان دژی داگیرکەران شەری کردوە.
گوردانی بسام لە ناوچەی سەقز ،پاسگای بەناوبانگەکەی شاخی مەرانە،چەندین موڵگەی دیکەی داگیرکەرانی کوردستان شاهدی قارەمانیەتی کاکی روستەم ئەڵماسی دەدەن
کاتێک گەلی کوردمان لە باشوری وڵات راپەرین دژی رێژیمی سەدام کاکی روستەم یەکیک بوو لە ئەو پێشمەرگانە هەر لە شاری رانیەوە وێرای پێشمەرگەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پەلاماری هیزەکانی عێراقی دا.
ماعەسکر خالیدی کەرکوک و چەمچامەڵ و ئەزمەر شاهدی قارەمانیەتی کاکی روستەم ئەڵماسین
ئەو پێشمەرگانەی یەکیەتی نیشتمانی کە ئێستا لە ژیاندا ماون و لە شەرەکانی کەرکوک هاورێەتی کاکی روستەم و شەهید عەلی تاتورەیان کردوە شاهدی نەبەزی ئەوانمان بۆ دەدن.
کاکی روستەم لە شەر دژی داگیرکەران لە ناوچەی مەریوان بە توندی برێندار دەبێت و چاو و دەستێکی لە دەست دەدات.
کاکی روستەم ئەڵماسی ئێستاس وەک شەهیدێکی زیندو بێوچان خزمەت بە گەلەکەی دەکات و ئەندامی رێبەری رێکخراوی یاریکوردە سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان.
کاکی لە نێو یارسانەکانی روژهەڵات پلەی ئاینی هەێە کە لە باشور بە مام بانگ دەکرێن.
کاکی روستەم پێ واێە کە ئەو خەڵاتە تەنیا بە ئەو نەدراوە بەڵکو ئەو خەڵاتە پێشکەشی هەموو کوردانی یارسان کراوە.
خەڵاتی پێشمەرگە دێرینەکان لە لاێەن مەڵبەندی روشنبیری کورد پێشکەش دەکرێت کە لە سەردەمی ماموستا و رێبەری کورد ماموستا ابراهیم ئەحمەد دامەزراوە
خەڵاتەکە لە لاێەن بەرێز مەولود سوارە هاورێ و هاوسەنگەری پێشوی کاکی روستەم پێشکەشی کرا ،بەرێز مەولود سوارە بەرپرسی کومیتەی حزبی دێمکراتی کوردستانە لە وڵاتی بریتانیا.
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وەک وەفاێک بۆ خەباتگیرانی رێگای کورد و کوردستان ئەو تێکوشەرانە بە سەر دەکاتەوە کە لە روژە سەختەکانا پشت و پەنای نەتەوەکەمان بوون..
.r 1r 2r3r4r5r6