دو جاش و خۆفروش بناسن کە یەکیک لە قارەمانەکانی مەڵبەندی داڵاهویان بە شێوەێکی نامروڤانە ترور کرد

0
443

چیای داڵاهو لە دێر زەمانەوە مەنزڵگای کوردانی یارسان بووە و لە روژی تەنگانە تێکوشەرانی کورد بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنی داگیرکەر پەنیان بۆ بردوە و داڵاهۆیان لە نەیارانی کورد و یارسان کردوتە گورستان.
مامەنەزەر نوری خەڵکی گوندی بزمیراوا سەر بە ئەشرەتی پشتماڵە لە بنەماڵەێکی ناوداری قەڵخانیە کە دوای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی مروڤ کوژی کوماری ئیسلامی بوو بە سیماێکی ناودار لە ناوچەی داڵاهو.
مامەنەزەر نوری یەکم کەس بوو توانی وەک کەسێکی شارەزا لە ناوچەی داڵاهو لە رێزی جونبشی جامعەی ئەهل حەق پێشی پێشمەرەگەکانی حزبی دمکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەکانی یارسانی بکەوێ و بیانباتە ناوچە جور بە جورکانی کرماشان.
مامەنەزەر نوری لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتی لە شاخ قەت رەخت و تفەنگی لە خوی نەدەکردەوە.
مامەنەزەر کەسێکی نەترس و ئازا بوو کە ملی بۆ هیچ زۆردارێک نەوی نەدەکرد و لە کاتی شەر کردن هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەر بوو.
مامەنەزەری قارەمان بە هوی لاواز بوونی رێبەرایەتی ئەو کاتی جونبشی جامعەی ئەهل حەق و نەمانی ئەو بزوتنەوێە چووە رێزی حزبی رەنجدەرانی ئێران لە باشوری کوردستان.
مامەنەزەر وەک فەرماندەێکی نیزامی لە رێزی حزبی رەنجدەران چەندین چالاکی نیزامی لە ناو جەرگەی شارەکانی سەرپێل زەهاو ،کرند غەرب،شاآباد و ناوچەکانیتری کرماشان ئەنجام دا و زۆرێک لە هێزەکانی رێژیمی داگیرکەری لە ئەو ناوچەێە کوشت.
براێکی دڵسوز و قارەمانی مامەنەزەر بە ناوی عادڵ نوری لە ناوچەی تاوگوزی لە کاتێکدا مامەنەزەر و چەند پێشمەرگەی دیکە بە نیازی پەرینەوە بوون لە باشوری کوردستانەوە بۆ روژ‌هەڵاتی کوردستان ساڵی ١٩٨٩ بە سەر مینێک دەکەوێ کە داگیرکەران لە نێو دڵی خاکی پیروزی کوردستان چاندبویان گیانی پاکی لە دەس دەدات و بۆ هەتا هەتاێە بە ئاواتی دیداری داڵاهوەوە چاوی لە سەریەک دادەنا و گیانی بەخت کرد.وماری ئیسلامی ئێران کاتێک ناتوانێ لە ناوچەی داڵاهو بە هیچ شێوەێک بەرەنگاری شێرەکەی تەخت و ملەسەرانە بێتەوە وەک پێشەی هەمیشەی مەلاکان نەقشەی تروری مامەنەزە دادەرژن.
دو بەکرێگیراو کە هەردوکیان بران بە ناوەکانی ئەحمەد و مەحمەد پاڵانی کوری قویخا کەریم چەفتەی کە جاسوسی مخابرات و ئستخباراتی ئێراق بوون و لە هەمانکاتیشدا کاریان لە گەڵ دەزگای ئیتلاعاتی ئێران دەکرد بۆ ئەو ترورە قیزەونەیان هەڵدەبژێرن کە تروری بکەن.
مامەنەزەر نوری لە کاتی ترور کردنی لە شاری عەربەتی باشوری کوردستان ژیانی بەسەر دەبرد.
ئەحمەد و مەحمەد پاڵانی کوری قویخا کەریم چەفتەی بۆ ماوەێکی دور و درێژ لە عەربەت مامەنەزەر نوری دەخەنە ژێر چاوەدیاری بۆ ئەوەی تروری بکەن.
سەرئەنجام روژی ١٣.٨.١٣٧١ کاتێک مامەنەزەر بە نیازە لە عەربەتەوە بچێت بۆ شاری کەلار کورە خۆفروشەکانی کەریم چەفتەیی هەردوکیان لە سەندەلی پشتەوە دانیشتون و شوفرێکی ئیتلاعاتی ئێرانی ماشینەکە لێ دەخورێ لە پێشێ رادەوستن و دەڵێن کاکە بۆ کوی؟ مامەنەزەر دەڵێ بۆ کەلار، پی دەڵێن سەرکەوە مامەنەزریش سوار دەبێ، لە نێو رێگا لە پشتەوە تەناف دەخەنە ملی پاش بەربەرەکانیکی زۆر گیانی پاکی لێ دەستێنن و بۆ هەتا هەتاێە بە هیوای دیداری لە گەڵ جگەر گۆشەکانی و شاخە سەربەرزەکانی ناوچەی کرماشان دەیهێلنەوە.
مەحمەد و ئەحمەد کوری قویخا کەریم چەفتەیی لە هەشتاکانەوە خۆفروشیان بۆ رێژیمی بەعس دەکرد و لە هەمان کاتدا سەر بە ئیلاعاتی ئێرانیش بوون .
ئەو دو خۆفروشە کەس نازانێ چەند جنایەتێکی دیکەیان لە ئەو چەشنە ئەنجام دابێ بەڵام لێان ئاشکار نەبوبێ،ئێستا
لە ئوسترالیا نیشتەجێن و ئەندامی حیزبێکی کوردین حزبەکەش شانازیان پێوە دەکات.
بە ئەو هیوایەی خەڵکی کوردستان قەت رێگا بە کەسانی وەک ئەم خۆفروشانە نەدەن لە نێو هیچ کۆر و کوبونەوەێکی کوردیدا.
یادی پیاوی ناودارو ئازای کیوی داڵاهۆ مامەنەزەر نوری بە خێر و هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کە بە دەستی ناپاکان شەهید کرا.
ع.ف .ک
1548199_255789531250119_1104727861_o