بەیانامەێک بۆ رای گشتی

0
496

سەدان ساڵە کاکەییەکان لە گەڵ برا موسڵمانەکانیاندا دەژین و ئاوانیش باش دەزانن کە کاکەییەکان ئاینیکی جیاوازیان هەێە و رێزیشیان لێ دەگرن و لە خوشی و ناخوشیاکانیاندا بەشدارن.
هەر وەک روشنبیرانیان هەمیشە وتوویانە کاکەییەکان بەشێکی گرنگیان لە کەلتوور و فەرهەنگ و ناسنامەی کورد پاراستووە .
ئەو گوروپەش کە لە شاری کەرکوک لە کونفرانسێکی روژنامەوانیدا ئیسلام بوونی خویان راگەیاند ئەوپەری ئازادن لە هەڵوێست و کرداری خۆیان بەڵام ئازاد نین بە ناوی هەموو کاکەیەکانەوە قسە بکەن و خۆیان بە زەعیمی روحی کاکەییەکان لە قەڵەم بدەن ئەو هەنگاوەشیان تەنها گوزارشت لە را و بۆچوونی خویان دەکات نەک میلیونها یارسانی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان.
ئێمە تیروتایفەکان و چین و توێژە جیاجیاکانی سنوری خانەقین کە لای خوارەوە ناومان هاتووە ناڕەزایی خۆمان سەبارەت بەو خۆسەپاندنەیان دەردەبرین و قەبووڵ ناکەین کەس بە ناوی کاکەیی و لە بڕی کاکەییەکان بڕیار بدات و خۆی بە پێشەوای گیانیی کەکەییەکان ناوزەند بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لای خوارەوە واژۆمان کردووە.
بۆ دیتنی باشتری ناوەکان دەست لە سەر ئەو نوسرراوانەی خوارەوە دابگرن
kakai xk 2

k 3

k 4

k5