رونکردنەوەێک لە پێوەندی ئیسلام بوونی سەید رەحیم عەزیم

0
1346
سەید رەحیم کەسایەتیکی دیار و بەرێزی یارسان ،کاکەیە و زۆر خزمەتی بە کومەڵگای کوردی کاکەیی کردوە، سەید رەحیم و بنەماڵەی ئەو بەرێزە هەتاکوو روژی ئەورۆ کوڵەکەێک بوون لە ئایین و   فەرهەنگی کاکەیی و خزمەتەکانی جێ رێزن ،بەڵام ئەو لێدوانەی سەر میدیاکانی ئێمەی کاکەیی ،یارسان خەمبار کرد و ئەبێتە لەکەێکی تاریک بە ناوچاوی سەید رەحیمەو
بە ئەو هیوایەی سەید رەحیم و سەید رەحیمەکانیتر کاتێک هەڵوێستێک دەگرن لە لاێەن خویانەوە قسە بکەن قەت خویان بە نوێنەری خەڵکانیتر نەناسێنن.
من وەک تاکێکی کاکەیی ،یارسان،نزیکەی ٥٠ ساڵ تەمەنمە و زۆربەی ژیانم لە ناو کومەڵگای کوردی کاکەیی روژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان تێپەراندوە .
لە ماوەی ئەو ٥٠ ساڵەی ژیانم لە یەک تاکی کاکەییم نەبیستوە خوی بە ئیسلام بزانێ .
لە روانگەی کاکەیەکان ئیسلام دینی عەرەبە و عرەبیش بە زۆری شمشێر ناسنامەی کورد و کوردستانی داگیر کردوە بۆێە کاکەیەکان قەت خویان بە ئیسلام نازانن و هازر نین بچنە سەر دینی کوشتن و توقاندن .
بۆ دەرخستنی ئەو راستیە من ماوەێک پێش سەردانی کوردستانم کرد هاورێکم کە بنەماڵەکەی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا کاکەیی بوون پێان ئەڵێن چوڵمەکی ئەوانیش وەک سەید رەحیم ئەشهەدێان بە دینی ئەرەب و ئیسلام هێناوە بە ڵام ئێستا برێکیان خوێندەوان و مێژویان خوێندوەتەوە پێان خوشە بگەرنەوە  سەر رێبازی پیروزی باپیران ،سەید رەحیم لە تەکیەکەی خوی لە توبزئاوا نەزری هەبوو من وێرای هاورێە چوڵمەکیەکەم بۆ لای سەید رەحیم ئەچوین لە توبزئاوا،سەید رەحیم ئیجازەی بە هاورێکەم نەدا بچێتە ناو تەکیەکەی دەلیلەکەشی ئەوە بوو کە ئەوانە کاکەیی بوون و دینی خویان گوریوە بە دینی ئیسلام و ئیسلامیش هەقی نیە بێەتە ناو مەراسمی مەزهەبی کاکەیی.
ئەو هاورێە چوڵمەکیە ئێستاش لای من میوانە لە کاتی نوسینی ئەم بابەتە.
نازانم سەید رەحیم چۆن و بە چە شێوەێک یەک شەوە بوو بە ئیسلام و هەموو رابردوی خوی لە بیر کرد؟.
ئێمە کاکەیی ،یارسان بە سەدان ساڵە ئایین و رێبازی کوردانمان پاراستوە و لە ئێستاش بە دواوە چۆک بۆ هیچ زۆردارێک نادەین و قەت دینی عەربمان پەسەند نەکردوە ناکەین قبلەمان هەورامانە خاکی پیروزی کوردستان.
هەر مروڤێکی تێگەیشتوو چاو لە سفەت و سمێڵی سەید رەحیم بکات بۆی دەردەکەوێت کە سەید رەحیم کاکەییە و ئەوەی باسی لێوە دەکات پێچەوانەی بیر و بۆچونیەتی
بە ئەو هیوایەی سەید رەحیم و رەحیمەکانیتر بە خویان دا بچنەوە و پشت بە خویان ببەستن سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستانە و ئاینی پیروزی کوردان

عەلی فەزلی کەواڵی
kurdistan 002