کوردە یارسانییەکانی کرماشان لە دژی داعش خۆپیشاندانیان کرد

0
494

یارسانه‌كانی‌ كرماشانی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان دژی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر كوردستانی‌ باشور و كوردانی‌ ئێزدی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا و به‌ دروشمی‌، “كێ ئه‌ڵێ‌ كورد مردووه‌ كورد زیندووه‌ كورد زیندووه‌” تا مه‌یدانی‌ ئیمام عه‌تایی‌ به‌ڕێكه‌وتن.

سه‌ڵاح جه‌عفه‌ری‌ یارسان، به‌شداربوویه‌كی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ خه‌ندانی راگه‌یاند، ” گردبوونه‌وه‌كه‌یان دژی‌ ره‌فتاره‌ دزێوه‌كانی‌ داعشه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش بۆسه‌ر كوردانی‌ باشوری‌ كوردستان و ئێزدیه‌كانی‌ شنگال ئیدانه‌ده‌كه‌ن”، وتیشی: ئاماده‌ی هه‌رجۆره‌ پاڵپشتی هاریكارییه‌كین له‌كاتی پێویستدا .

سه‌ڵاح یارسانی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “گروپی تیرۆریستیی داعش و كرده‌وه‌كانی به‌توندی ڕسوا و محكوم ده‌كه‌ین و داواكارین كوردانی‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كگرتوو بن و به‌ گژ تیرۆریست و دوژمنانی‌ كورددا بچنه‌وه‌”.

سه‌ڵاح یارسانی‌ وتی: كورد له‌هه‌ر شوێنێك بێت هه‌ر كورده‌ و كوردان كوردستانی‌ باشور به‌ دڵی‌ پارچه‌كانی‌ تر ده‌زانن بۆیه‌ هه‌مووان پاڵپشتی‌ باشور ده‌كه‌ن.

ئاینی‌ یارسانی‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ حه‌وتی‌ كۆچی له‌سه‌ر ده‌ستی‌ سولتان ئیسحاق دروستكراوه‌ په‌یڕه‌وانی‌ ئه‌م ئاینه‌ له‌هه‌رشوێنێك بن ئاینی‌ خۆیان پیاده‌ده‌كه‌ن و نه‌وه‌ له‌دوای‌ نه‌وه‌ ده‌یهێڵنه‌وه‌ زۆربه‌شیان نیشته‌جێی‌ باشور و رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستانن له‌ ناوچه‌ی‌ خانه‌قین و كرماشان، كاكه‌ییه‌كانی باشوری كوردستانیش به‌شێكن له‌ هه‌ڵگرانی ئاینی یارسانی.