کاکەیەکانی باشوری کوردستان بەر هێرشی شەمشەکوێرەکانی داعش کەوتن

0
716

گوندەکانی کاکەیی کە زیاتر لە ژێر دەستی پارتی دمکراتی کوردستان داێە کەوتوەتە بەر هێرشی شەوپەرەستانی داعش و ئەم گوندانە وەردەک،،گەزەکان تیلەبەن،،کلەپور،،زەنگەل،،سفەیە، لە لاێەن شەو پەرستانی داعشەوە دەستی بە سەرداگیراوە.
دانیشتوانی ئەو گوندانە لە سەرەوە ئاماژە پێ کرا هەموویان لە پەیرەوانی ئاینی کاکەیین و لە ماڵ ژیانی خویان ئاوارە بوون و ماڵەکانیان لە لایەن دوژمنانی مروڤایەتیەوە بە تاڵان براوە.
ئەوەی جێ سەرەنجە هەتاکو ئێستا هیچ راگەێاندنێک لە هەریمی کوردستان باس لە ئاوارە بوون و ماڵوێرانی کاکەیەکان نەکردوە کە پێکهاتەێکی کوردن و بە سەدان ساڵە لە سەر داب و نەریتی کوردەواری ماونەتەوە.
ئێمە داوا لە لاێەنە پێوەندیدارەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جدی ئاورێک لە کاکەیەکان بدەنەوە و بە هانای ئەو کاکەیانەوە بچن کە لە زێدی خویان ئاوارە بوون و ماڵ و هاڵیان لە دەست داوە.
رێکخراو یاریکورد ٧.٨.٢٠١٤
..
kakaee