کاکەییەکانی داقووق چەک هەڵدەگرن

0
177

کوردانی کاکەیی لە دەوروبەری داقووق چەکیان هەڵگرتووە و ئامادەن بەرگری لە کوردستان بکەن.

فەرماندەیەکی لیوای نۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “کوردە کاکەییەکانی دوروبەری داقووق هەموویان چەکیان هەڵگرتووە و شان بە شانی ئێمە ئامادەن بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتی: “لە دوو رۆژی رابردوودا چەکدارانی داعش دەیانەویست لەم ناوچانە جموجۆڵ بکەن، بەڵام لەڕێگەی هۆزە عەرەبەکانەوە پەیاممان بۆ ناردن و هۆشداریمان دانێ گورزی کەمەرشکێنیان لێدەدەین ئەگەر بەردەوام بن”.

ئەو فەرماندەیە گوتی: “کاکەییەکانی ئەم ناوچەیە پێماندەڵێن ناهێڵین چەکدارانی داعش هەمان ئەو دەستدرێژییەمان بکەنەسەر کە کردیانە سەر برا کوردە ئێزدییەکانمان. بۆیە تا دوا هەناسە شانبەشانی ئێوە شەڕدەکەین”.
روداو