بێ دینی دوینێ و دەروێشی ئەو رۆ

0
169

کومەڵگای کوردی یارسان وەک بەشێک لە نەتەوەی کورد بە درێژای مێژو کەوتوەتە بەر هێرشی داگیر کەرانی کوردستان، لە بەر ئەوی کوردن و هەڵگری بیر و باوەری کوردەوارین .

دوژمنانان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان هەمیشە لە جاش و خۆفروشان کەڵکیان وەگرتوە بۆ

ئاژاوە نانەوە و دوبەرکی دورست کردن لە نێو ئاین و زاراوە جوراجورەکانی نیشتمانەکەمان.

کوردانی یارسان وەک بەشێک لە نەتەوەی کورد بۆ رزگار بوون لە دەستی زورداری و ستەمی داگیرکەران زۆر قوربانی بە نرخیان پێشکەش بە بارەگای پیروزی کوردستان کردوە.

لە نێو کوردانی یارسندا برێک مروڤی هەلپەرەست و خوفروش هەن کە هەر روژێک لە پێستێکدا سەر دەر دێنن بۆ خوش خزمەتی بە ئەربابەکانیان.

برێک یارسانی هەبوون و ئێستاش مەجودن کە هازر بوون و ئێستاش هازرن بۆ رازی کردنی ئەربابەکانیان پشت بکەنە برا و نیشتمانی خویان بە خائین لە دایک بوون و بە خائینیش دەمرن .

ئەو مروڤە هەل پەرستانە کە بۆ کومەڵگای کوردی یارسان بە تایبەت یارسانیانی دور لە وڵات ناسراون سەردەمانێک لاێەنگریان لە کومنیزمی کارگەری دەکرد و هەموو باوەرەکانی یارسان و کومەڵگای کوردیان ژێر پێ دەخست.

لە نێو کوردانی یارسان سەید و نەزر زۆر پیروزە کە لە لاێەن ئەو بێ دینانەی دوینێ و دەروێشی ئەو رۆ بێرێزی پێ دەکرا و نواڵەکەیان لە ئەشغاڵ دەهاوێشت.

ئاڵای کوردستان کە ناسنامەی نەتەوەی کوردە و هەموو گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان رێزی لێدەگرن لە بەر خاتری ئاڵای ئێرانی داگیرکەر لە لاێەن ئەو خۆفروشانەوە هاتوەتە خوار و بێرێزی پێکراوە.

ئێستاش کومنیستەکانی دوینێ بوونەتە لایەنگری ئاڵای شیر و خورشید ئێرانی و کتیبە پیروزەکانی یارسانیان لە بن هەنگڵی خویان ناوە و ئیدەها دەکەن کە رەگ و ریشەیان دەرویش بووە و ئێستاش نەوەکانی نوێان هەر دەروێشن.

بێ دینەکانی دوینێ حیزبی ئاینیان دورست کردوە و دەڵێن یارسان و ئاینی یاری لە ئێمە مارە کراوە و کەس بۆی نیە ناوی یاری و یارسان بێنێ جگە لە ئەوان نەبێ .

دەروێشە تازە پێگەیشتوەکان شەرتیان بۆ کونگەرەکەیان ئەوەێە کە ئاڵای پیروزی کوردستان نابێ لە هوڵی کونگەرەکەیان هەڵواسرێ و سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب نابێ لێ بدرێ .

بێ دینانی دوینێ و دەروێشانی ئەو رۆ داواکارن کە پەرچەم شیر و خورشید ایران و سرود ملی ایران زمین لە کونگەرەکایان هەڵ واسرێ و ئجرا بکرێ.

لە هەمووی سەیرتر ئەوەێە ئەو خۆفروشانە چەند خۆفروش و جاشێکتریان پەیدا کردوە هەر روژەێک وتووێژێکیان لە گەڵ دەکەن لە بارەی باب و باپیرانیان کە گوایا دەفتەرە پیروزەکانی یارسان لە بنەماڵەی ئەوانەوە سەری دەر هێناوە.

بێ دینانی دوینێ و دەروێشانی ئەو رۆژ بێ شەرمانە خەریکن لە نێو خاندانەکانی یارسان و زارەوە جورا جورەکانی کوردستان فەرق و جیاوازی دورست دەکەن بۆ ئەوەی بە مەرامە گەڵاوەکانیان بگەن بێ ئاگا لە ئەوەی کوردانی یارسان و خەڵکی ناوچەی کرماشان باش دەزانن ئەوان لە چە ئاخورێک کا دەخۆن کەس فریبی جاش و خۆفروش ناخوات.

مێژو ئیسپاتی کردوە کە ئەوانەی خزمەت بە ئاو خاک و نیشتمانی خویان دەکەن سەربەرز و زیندوون لای نەتەوەکەیان،خائینانیش جگە لە رورەشی و سەرشوری نەبێ هیچی دیکەیان دەسکەوت نابێت.

بە ئەو هیوایەی کە ئەم مروڤانەش بێنە سەر ئەقڵ و ئاڵای پیروزی کوردستان بکەنە سەروەی خویان نەک ئاڵای ئێرانی بە ئەو هیوایەی هەوڵ بدەن منداڵەکانیان فێری زمانی شیرینی کوردی بکەن نەک فارسی.

عەلی فەزڵی ١٧.٥.٢٠١٤