کی جاشە؟

0
372

وڵاتی ئێمەی کورد بە سەدان ساڵە لە لاێەن فارس،عەرەب و تورکەوە داگیر کراوە.

بۆ رزگار بوون لە دەست ئەم دەوڵەتە درندانەێە نەتەوەی کورد بە دەێان جار شورشی کردوە و شورشەکانیش هەر بە دەست ئەم درندانەێە تێک شکاون و بە دەێان و سەدان برا و خوشکی ئێمە بوونەتە قوربانی دەستی نەتەوە باڵا دەستەکان.

ئێستاش بۆ خۆ رزگار کردن لە دەست زۆرداری و داگیرکاری گەلی ئێمە بەردەوام لە خەباتدان و بە دەیان حیزبی سیاسی لە کوردستانی گەورە هاتوەتە دامەزراندن.

لە روژهەڵاتی کوردستان چەند هێزێک هەن کە زیاتر ناسراون لای نەتەوەکەمان لە ئەو بەشەی وڵات بە تایبەت ناوچەی کرماشان و ئیلام ئەوێش ئەم حزبانەن.

حیزبی دێمکراتی کوردستان بە هەردوک باڵیەوە.

پارتی ئازادیی کوردستان.

سازمانەکانی کومەڵە بە هەرسێک باڵیانەوە .

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک.

ئەگەر بە جوانی ئاورێک لە مێژوی ئەم حزبانە بدەینەوە کە لە روژهەڵاتی کوردستان خەباتیان کردوە بە دەێان کەس لە کوردانی یارسان ئەندام بوون لە رێزی ئەم هێزانە و زۆریشیان گیانی خویان پێشکەش بە بارەگای پیروزی کوردستان کردوە و زۆر کەسیش هەن ئێستا ئەندامن لە رێزی ئەم رێکخراوانە.

لە باشوری کوردستان دو هێزی سەرەکی لە مەیدانی خەبات بوون و ئێستاس هەر مەوجودیەتیان هەێە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمکراتی کوردستان.

لە ئەم بەشەی وڵاتیش بە سەدان کەس لە کوردانی یارسان کە بە کاکەیی ناسراون لە رێزی ئەم دوو حیزبە خەباتیان کردوە و زۆریشیان گیانیان بەخت کردوە .

چاو لە کاندیدەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بکەن بۆ مەجلسی ئێراق چەندین کەسیان کاکەیین.

ئێمە بەشێک لە کوردانی یارسان کە لە ژێر ناوی یاریکورد کار دەکەین پێمان واێە کە کوردستان یەک وڵاتە و نەتەوەی کورد بە هەر بیر و باوەرێکی ئاینی و هەر زاراوەێکەوە یەک نەتەوەێە.

ئەو هێزانەی کە ئاماژەم بە ناوەکانیان کرد هەڵقوڵاوی نیشتمانی ئێمەن و ئێمە خومان لە ئەو حیزبانە جیا نەزانیوە و نازانین لەوانەێە بە هوی گرنگیدانی برێک لە ئەو هێزانە بە کومەڵگای کوردی یارسان ئێمە نزیکایەتیمان زیاتر بێت لە گەڵ برێکیان.

ئێمە کە لە ئەم رێکخراوە کومڵایەتی و حقوقیە کار دەکەین پێمان واێە دامەزراندنی هێزی سیاسی لە ژێر ناوی ئاین ئەویش لە ناوچەێکی هەساس وەک کرماشان تەنیا زەرەر لە نەتەوەی کورد دەدات و هیچ قازانجێکی نە بۆ کومەڵگای کوردی یارسان هەێە نە بۆ نەتەوەکەی .

ئێمە باوەرمان واێە کە دین و زاراوە دەبێ لە خزمەتی وڵاتدا بێت ،هەر دین و زاراوەێک ئێمە لە رێبازی کووردایەتی لابدا ئێمەش بۆ بەرژەوەندی وڵاتی خومان لێ لادەدەین.

برێک مروڤی هەلپەرەست پەیدا بوون لە ژێر ناوی ئاین دەیانهەوێ مەرامە گەڵاوەکانی خویان بپێکن بە ئێمە دەڵێن جاشی حیزبە سونیەکان.

ئەگەر ئێوە پێتان واێە ئێمە لە گەڵ هێزێکی کوردی تێکەڵین و هاوکاری یەکترین جاشین ئێمە ئەم جاشایەتیە بە شانازی دەزانین.

ئێوەش برون ئالاحەزرەت بانگ بکەن و لە بەر پێ هەستنە سەر پێ .

ئێمە لە گەڵ برای خوێنی خومان هاوکار و هاودەنگین شانازی پێوە دەکەین و لە ئەمەولاش بەردەوام دەبین قەت پەشیمان نەبووین و نابین .

ئێمە لە گەڵ خوێنی پێشەوا قازی محەمەد هاودەنگین لە هەر بونەێکی پیروزی یارسانەکاندا پەێام دەنێرێت و دینی یاری بە باوەرێکی کوردی وەسف دەکات و داوا لە هەموو گەلی کورد دەکا پشتیوانی کوردانی یارسان بن.

ئێوەش مەراسمی خوتان تێک بدەن لە بەر خاتری پێشکەش کردنی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ئاڵای کوردستان بێنە خوارەوە نەکا ئەربابە فارسەکان لێتان تورە بن.

 

ئێوە ئاڵاحەزرەتان کردە میوانی کونگەرەکەتان هازر نەبوو پیروزبایی کونگەرەکەتان لێ بکات هەر وەک سەردەمی بابی چاوێ لێکردن ئەو ئاخا و ئێوە نەوکەر.

ئێوە چوون لە کونگەرەی ملی ایران زمین بەشدار بوون ئاخرەکەتان هەر خوتان دەیزانن شەرمەزاری و بەس.

ئێوە بە ئێمە دەڵێن جاش و میکروب ئەگەر هەوڵەکانتان سەری گرتباێە ئێمەش تێکەڵ بە میکروبێک وەک ئێوە بووباین ئەو کات دەبوینە جاش و میکروب هێشتا نەبووین بە میکروب دڵنیاتان دەکەین قەتیش نابین .

ئەگەر جاش و میکروب بووباین ئەچوین وەک ئێوە و پێشرەوەکانتان لە گەڵ فارسەکان نەوروزی کوردەوایمان پیروز دەکرد.

ئەگەر وەک ئێوە باس دەکەن جاش و میکروب بووباین کوردی نووسین لامان شەرم بوو و پاش ٣٤ ساڵ ئاوارەی و دەربدەری دستی فارسی داگیرکەر فارسی نوشتن را برای خود افتخاری می دانستیم.

ئێمە کوردین و خەڵکی کوردستانین و بە کورد بوونی خومان ئفتخار دەکەین باوەرێکی ئاینیشمان هەبێت دەبێ هەر لە خزمەت کورد و کوردستان بێت ئەگەر نەبێت ئێمە دژی دەوستینەوە.

ئەوە خەڵکی کوردستان و وژندانی کوردی بریار دەدا کی جاش و میکروبە؟

عەلی فازلی ١٦.٤.٢٠١٤