له رۆژی 26ی رێبه‌ندان له باره‌گای ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران مه‌راسمی 35هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی به‌ڕیوه چوو که ناوه‌ندی لاوانی رێکخراوی یاریکورد له سەر بانگهێشتی رەسمی به‌ڕیزیان به‌شداری کرد و پیرۆزبایی لاوانی یاریکوردیان پێشکەش بە کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد. ئەمەش دەقی پیروزبایی ناوەندی لاوانی یاریکورد کە لە مەرسمەکەدا پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.
به‌ڕێز: کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی 35 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمی لاوانی رێکخراوی یاریکورد پێشکه‌شی رێبه‌ری و پێشمه‌رگه و دۆستان و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ین؛ هیوادارین کۆمه‌له له خه‌باتی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رده‌وام بێت و نه‌سره‌وێ.
کۆمه‌له له هه‌لومه‌رجێکدا یادی ئاشکرابوونی تێکۆشانی رێز ده‌گرێ ، کوردستان به دۆخیکی ناهه‌مواردا تێپه‌ڕ ده‌بێ، له‌لایه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌مان رووبه‌روی زیندان و کوشتن و له‌داردان و خه‌فه‌قان بۆته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌کانیش نه‌یانتوانیوه گوتاری هاوبه‌ش و پلاتفۆرمی نوێ بهێننه ئارا‌و ریزه‌کانی پرش و بڵاوه، ئه‌مه له کاتێکدایه که خۆشبه‌ختانه کورد له پارچه‌کانی دیکه هه‌نگاوی جێی هومێدو قۆناخی نوێ له تێکۆشانیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن؛ بۆیه پێویسته حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بۆ قۆناخ و دۆخێکی نوێ هه‌نگاو هه‌ڵگرن و به یه‌کریزی وه‌ڵام به پێوسیتی و داخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه بده‌نه‌وه.
جارێکی دیکه به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها رێز له یادی به‌شکۆی هاورێ حه‌مه‌حسه‌ینی که‌ریمی ده‌گرین و رۆحی شاد.
بژی کورد بژی کوردستان ؛ بێته‌دی یه‌کێتی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و هێزه سیاسییه‌کانی.
له‌گه‌ڵ رێز‌و پێزانینمان
لاوانی رێکخراوی یاریکورد
26رێبه‌ندانی 2713کوردی
به‌رامبه‌ر به
15/2/2014زایینی