بەشداری و بروسکەی ژنانی رێکخراو یاریکورد لە 35هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران لە بارەگای ناوەندی کومەڵە لە زرگویز

0
351

بۆ به‌ڕێز: کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

سڵاوێکی گه‌رم:

بە بۆنه‌ی 35هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانه‌وه‌،پیرۆزبایی گه‌رمی ژنانی رێکخراوی یاریکورد و یارسان پێشکه‌شی سکرتێر و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پێشمه‌رگه‌ و دۆستان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌ ده‌که‌ین،ئاواته‌ خوازین کۆمه‌ڵه‌ له‌ خه‌باتی بۆ وه‌دستهێنانی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئاشتی و دیموکراسی و یه‌کسانی به‌رده‌وام بێت.

کۆمه‌ڵه‌ له‌ سه‌رده‌م و هه‌لومه‌رجێکدا یادی 35ساڵه‌ی تێکۆشانی رێز ده‌گرێ،کوردستان و ئێران به‌ دۆخێکی ناهه‌موار و تایبه‌تیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ ئه‌و دۆخه‌ پێویستی به‌ وڵام دانه‌وه‌ی به‌ جێی و خۆئاماده‌سازی ده‌وێ، به‌ڕای ئێمه‌ بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێک و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وت و قۆستنه‌وه‌ی به‌ قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێ ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و لایانه‌ سیاسییه‌کابی یه‌کگرتوو،هاوکار و هاوئاهانگ بێ. داواکارین کۆمه‌ڵه‌ له‌و پێناوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌نگاوی جددی و خێرا هه‌ڵبگرێ.

جارێکی دیکه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ و ژنانی نێو ئه‌و ته‌شکیلاته‌ ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌ئه‌فرازیان بۆ ئاواته‌ خۆازین و هه‌روه‌ها رێز له‌ یادی شه‌هید حه‌مه‌حسه‌ینی که‌ریمی ده‌گرین و رۆحی شاد و رێگای پڕ رێبوار.

بژی ئازادی و یه‌کسانی، بژی کوردستانی مه‌زن

ژنانی رێکخراوی یاریکورد

26رێبه‌ندانی 2713کوردی

به‌رمبه‌ر به‌

15/2/2014 زایینی