به یاننامه ی لاوانی رێکخراوی یاریکورد به بۆنه ی 68مین ساڵیادی دامه زراندی کۆماری کوردستان

0
491

نه ته وه ی کورد یه ک له نه ته وه کانی سه ره کی و هه ره دێرێنی رۆژهه ڵاتی ناڤینه خاوهنی شارستانێتی و مێژوویه کی کۆنی هه زار ساڵه یه و به دڕێژایی مێژووی،له سه ر خاک و نیشتمانی خۆی کوردستان،ژیاوه و له سه ری دهژی.

نه ته وه ی کورد خاوهنی خاک و زمان و داب و نه ریتی خۆیه تی.

نه ته وه ی کورد به درێژایی مێژووی به ره نگاری هه موو داگیرکه ر و دوژمنانی بووه ته وه که ویستوویانه نیشتمانه که ی داگیر بکه ن و قهڵاچووی بکه ن و سه روه ت و سامانی به تاڵان به رن.

نه ته وه ی کورد به درێژایی مێژووخاوهنی چه ندین ئیمپراتۆری و حکومه ت و کیانی کوردی بووه. دامه زرانی ئیمپراتوریه تی میدیا(ماد) به سه رۆکایه تی دیاکۆ 2704 ساڵ پێش ئێسته،حکومه تی بهدرخان و میرنشینی حه سنه وی و میرنشینی دوسته کی و میرنشینی ئه رده ڵان و بابان و میری ره واندز و حکومه تی شێخ مه حموودی حه فید و کۆماری کوردستان به سه روکایه تی پێشه وای نه مر قازی محه مه د…. هتد هه موو ئه مانه به ڵگه ی مێژوویین که کورد توانیویه تی له چاخ و سه دهکانی جوراوجوردا به باشترین شێوه سیسته می کۆمه ڵایه تی و سیاسی خۆی به ڕیوه به رێت.

به درێژایی سه دهی بیسته م،نه ته وه ی کورد هه لێکی باشی بۆ رهخسا تا حکومه ت و کیانی کوردی پێکبێنێت ئه ویش ده وڵه تی کوردستان که له2 رێبهندان له رۆژێکی وه ک ئه مڕودا له ساڵی 1946بوو. پێشه وا قازی محمه د له گۆڕهپانی چوار چرا له ڕێوڕه سمێکی گه وره و شکودار، به به شداری هه زاران کوردی نیشتمانپه روه ر و تینوی ئازادیی و رزگاری کوردستان ، سوێندی یاسایی خوارد و دامه زراندنی کۆماری کوردستانی راگهیاند.

کۆماری کوردستان پێک هاتبووله هه موو چین و توێژی نه ته وه ی کورد له هه موو به شه کانی دیکه ی کوردستان .

هه روه ها کۆماری کوردستان سه لماندویه تی که تاکه زه مانه تی پاراستنی ئازادیی ئایین و مه زهه به جیاوازه کانی نێو نه ته وه ی کورد و ته نانه ت که مایه تییه نه ته وه ییه کانی نێو خاکی کوردستان پاراستووه.

هه ر بۆیه ئێمه وه ک لاوانی رێکخراوی یاریکورد جارێکی دیکه پێدا گری ده که ین له سه ر ئه و راستییه که تا کوو کورد حاکمیه تی سیاسی و کیانی سه ربه خۆی نه بێت، هیچ مه رجێک نییه بۆ دووباره نه بوونه وه ی سه رکوت و پێشه لکارییه ئایینی و نه  ته وه که مایه تییه کان .

جارێکی تر ساڵیادی دامه زراندنی کۆماری کوردستان له خۆمان و هه موو نه ته وه  ی کورد به هه موو چین و توێژ و ئایین و ئایینزاکان پیرۆزبایی ده که ین.

سه ر که وێ خه باتی رزگاری خۆازی نه ته وه ی کورد

بژی کورد بژی کوردستان

لاوانی رێکخراوی یاریکورد

2 رێبه ندانی 2713کوردی

به رامبه ر به 22ژانویه ی 2014زایینی