یارستان
بریتییە لەرزگار بوونی میللەتەکەم
دەبا
هەمومان پیکەوە بە کیشەو گرفتە ناوخویەکان خەریک نەبین
کۆششەکەمان
بۆ داهینان و ئاوەدانکردنەوە بی نەک بۆ ململانێ و شەڕە خویناوییەکان
لەوەتەی
ئادەمیزاد هەیە ئەم بەها ژیارییەی دادگری بایەخی تایبەتی پێ دراوەو
بە بناغەو هۆکاری مانەوە ژیان و کۆمەڵگاو دامەزراوە کۆمەڵایەتی و سیاسی و
ئاینییەکان و تەواوێ دامەزراوەکانی تر بە بناغەو بنەمای سەرەکی دەوڵەتداری
دانراو
نەتەوەی
ستەمڵیکراوی سەربەخۆی لێ زەوتکراویش ناتوانن بە ئارامی وهێیمنی بژین
بەڵکو
بەردەوام خوین وماددە دەڕژن و لە کاروانی بەرەوپیشچوونی ژیان دوا دەکەون
نمونەی
ئەمە هەموو ئەو وڵاتانەی تورکیاو عیراق و ئیران و سوریایە کە مافی سەربەخۆیی
کوردانیان تیا زەوتکراوە، دەبینین تیایاندا
تاک
کومڵگای کوردی بە یارستان و موسڵمانانۆو یەهودی و مەسیحیۆو زەردەشتی و کلدان و
ئاشوری و هەر یەکەو هەقی خۆی پی نەدری و بە بی دروست کردنی جیاوازی لە نیوان خەڵکی
.
کاتیک
کە دادگەری بایەخی تایبەتی پێ درا ،وە بناغەو هۆکاری مانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و
سیاسی ئاینییەکان کە جەخت لە سەر گرنگی دادگری بکەینەوە.
ئەو
کات دەتوانین بڵین ئەقڵیەت و جیهانبینی کورد کە تەواو لەوە گەیشتووە.
لە
هەمان کاتدا هەنگاو بەرەوپیشچونی کۆمەڵگاو درووستبوونی کیبرکێیەکی مرۆڤدۆستانە بۆ
داهینان و پیشکەوتن .
چونکە
دەزانرێ هەر کەسەو بە هەقی خۆی بەرەوپیش دەچێ و کەس بە هۆکاری لابەلای بێ مانابەسەر
کەسی ترزاڵ ناکرێ
پرسیارەکە
لیرەدا ئەوەیە.
ستەم
حەرامە بەفەرموودەی خوا
زۆر
حەیفە کە س پەنای بۆ ببا
بۆو
دەبیت ستەم بکەین لە یەکتر.
ئایا
کاتی ئەوەنەهاتۆوەباس لە گرنگی میژۆو و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی بکەین?
ئایا
کاتی ئەوە نەهاتۆو باشترین ڕیگە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسوودەی گەلەکەمان دیاری
کەین?
ئەویش
ئەوەیە کە هەمۆمان پیکەوە هەوڵ بدەین بۆ درووستکردنی نەوەیەکی چەکدار بەزانست و
پسپۆرانە وە لە بواری جۆراوجۆردا.
بە
درووستبوونی زانستی نەوەکانمان ژیانیان رازاوترو بەهیزدەبێت .
جا
دواێ ئەم هەنگاوانە دەتوانین بڵین ژیانی کومەلگای کوردی بەرهەمدارتر دەبیت و
بەرەوپیشچۆنی ڕۆشنبیری و زانستی بەهیز دەبیێت.
شیرکۆ
پاڵانی جافی