هاونیشتیمانانی هێژا! خەڵکی خەباتگیڕی کوردستان!

0
614
تاقمێک ئێرانیی ڕەگەزپەرەست لە دەوری ره‌زا سوادکوهی دوم کۆ بوونەتەوەو گەرەکیان لە ئێستاوە بۆ داهاتوو و چارەنووسی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیار بدەن. لە پەنای ئەو تاقمەشدا گروپێکی سێ کەسی کورد بەشدارییان کرد کە خۆیان بە نوێنەرانی ”سازمان دمکراتیک یارسان” ناساند، فیلمی تەواوی قسەکەرانی ئەو کۆبوونەوەیە لەبەر دەستدایە کە چون خۆش خزمەتی بە پان ئێرانیستەکان ده‌که‌ن کەسیش ئاگادار نییە لە بنەوە بە چ شێوەیه‌ک کلکیان بەم تاقمە ئێرانییە دژی کوردەوە گرێداوە کە ئیجازەی ئەو چەند قسەیەشیان لە ئەربابەکه‌یانه‌وه‌ پێدراوە بۆ ئه‌وه‌ی لە پێشدا بڵێن ئێرانین و دوایە بڵێن ئەقوامین و لە ئاخریشەوە بڵێن یارسانین. ئەم سێ کەسە لە لایه‌ن کومەڵگه‌ی کوردیی یارسانەوە بە باشی ناسراون و دەیانەوێ لە ئایینی پیرۆزی یارسان کە ئەندیشەیه‌کی کوردییە، بۆ خۆش خزمەتی بە دوژمنانی کورد که‌ڵک وه‌ربگرن، ئەگینا ئەربابەکانیان چەند باوەڕیان بە یارسانە ئەوانه‌ش ھەر ئەوەندە باوەریان پێیەتی.
ئێمە وەک رێکخراوی یاریکورد سەر بە کومەڵگه‌ی یارسان، خۆمان پێ ئێرانی نییەو کوردستان بە وڵاتی پیرۆزی خۆمان دەزانین‌و ھیوادارین خەڵکی کوردستان ھەڵسوکەوتی ئەم سێ کەسە دوور لە کوردانی یارسان تماشا بکەن. خەڵکی کوردستان دەزانن کە پەیڕەوانی ئایینی یاری بە دەیان روڵەی فیداکاری پێشکەش بە بارەگای پیرۆزی کوردستان کردووەو ئێستاش بە سەدان که‌س لە رێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان خەبات دەکەن و ئاماده‌ نین بکەونە داوی بنەماڵەی پەھلەوی کە قاتڵی پێشەوای نەمری کوردان‌و ھەزاران شەھیدی دیکەی ئەم نیشتمانە بریندارەن
رێکخراو یاری کورد (یارسان) 28.4.2013.