خوشک و برایان، دۆستانی بەرێز!

0
532

وێدەچێ تاقم و دەستە و رەوتی وا هەبن، گوێی بیستنی مافەکانی نەتەوەی کورد تا ئاستی خوێندن بە زمانی کوردی و

هێندێک مافی دیکەی لەو ئاستەیان‌دا هەبێ. لە لایەکی دیکەشەوە تەواویەت‌خوازیی خۆیان بشارنەوە و بزە لەسەر لێو بۆ وەدەست هێنانی پشکی زیاتر لە دانووستانە سیاسییەکاندا، خەریکی یارگیریی و دۆست پەیدا کردن لە نێو کورد و یارسانییەکاندا بن.

لە کاتێکدا مافی دیاری کردنی چارەنووس لە رێگەی دەنگدانی خەڵکی کوردستانەوە، وەک ژەهرە بۆ گەرووی رژێمی ئیسلامیی ئێران و تاسان و لەرزینە بۆ لەشی ئیسلاح تەلەب و رووخان خوازان.

سەیرە، چلۆن دەتوانن باسی ئازادی، مافی مرۆڤ، دێموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی بکەن و لە هەمانکاتیشدا دژی راپرسی بن؟

بەم بۆنەوە ئەمن بەڕیوەچوونی راپرسیی ئازاد ، روون و بێ غەش لە هەموو ناوچە کوردستانیەکان ( سنوورەکانی ئێستای ئێران) بۆ پێکهێنانی هەرێمی یارسان لە چوارچێوەی دەوڵەتی فێدڕاڵی کورد دا بە یەکێک لە ئاکامدارترین و بێ کێشەترین رێگای شارستانییانە دەزانم و لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو گەڵاڵەیە رەوتی سەربەخۆیی کوردستانی ئازاد و فیدڕاڵ، پێشکەوتوو و بەهێز خێراتر دەکا.

بە پێی ئەو هەڵسەنگاندنە، نەتەوەی کورد وێڕای خاوەنداریەتیی لە بوونی فەرهەنگی جۆراوجۆر ، لەمێژە بەو رادەیە لە توانایی و باوەڕ بەخۆبوونی نەتەوەیی گەیوە کە خوازیاری گونجاوترین پێکهاتەی سیاسی، حقوقی و ئابووری بێ.

ئاشکرایە کە سەلماندن یا رەتکردنەوەی ئەم هەڵسەنگاندن و بۆچوونە پێویستی بە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو ڕاپرسییە و لە پەنا ئەو بنەمایەشدا( راپرسی) درێژەی خەبات و تێکۆشان شان بە شانی نەتەوەو رەوتە پێشکەوتووکانی باوەڕمەند بە مافەکانی نەتەوەی کورد دایە.

لە کۆتاییدا من یارسانێکی کورد تا کاتێک لەشساغی و تەمەن رێگەم دەدەن، بۆ وەدەستهێنانی ئەم مافانە هەوڵ دەدەم.

سەید فەرهاد حەیدەری

پاریس 26_04_2013