هێرشی تورک بۆ سەر روژئاوای کوردستان ئامانجێک بوو کە تورکەکان خەونیان پێوە دەبینی

0
233
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان  ئامانجێک بوو کە ساڵانێکە دەسڵاتدارانی تورک خەونێ پێوە دبینن و کاری لەسەر دەکەن و  بریارێکی لە ناکاو  نەبوو،دەوڵەتی تورک و ئەردوخان بە هەموو توانایێکەوە هەوڵ دەدەن رێگا لەوە بگرن کە بزوتنەوەی رزگای خوازی کوردستان  لە رۆژئاوای وڵات قەوارەیەکی کوردی دروست بکات، جا ئەو قەوارە لە ژێر چە ناوێک بێت بۆ دەوڵەتی تورک گرنگ نیە، ،دەوڵەتی تورک بە رێبەری ئەردوخانی دوژمن بە کورد ،  هەبوونی قەوارەیەکی کوردی لە رۆژئاوای نیشتمان بە هیچ شێوەێک  پەسەند ناکات و دژی دەوستێتەوە، لەبەر ئەوە تورکیا و ئەردخان هەر لە مێژ ە خەونی ئەوە دەبینن و لە دەرفەتێک دەگران پەلاماری روژئاوای کوردستان بدەن.
دەوڵەتی تورک و ئاکەپە لە ماوەی رابردو لە بەرانبەر هەموو نەێارەکانیان سەریان نەواند و تەسلیمی ئەو وڵاتانە بوون کە بە کافر و دوژمنی ئیسلام ناویان لێ دەبردن،  ئەردوخان وەک سواڵکەر لە دەر  هەموو  ماڵێک دەدات ملکەچیان دەبێت  تەنیا لە بەر ئەوەی بتوانێ بە سەر شورشی کوردا زاڵ بێت.
: لەشکرکێشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان نیشانەی عەقڵیەتی بەرتەسک و  نامرۆڤایەتی دەوڵەتی تورکیا و هەموو داگیرکەرانی کوردستانە کە ماوەی زیاتر لە سەد  ساڵە لە داگیرکاری و لە کوشتار و ئیهانەکردنی کورد و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان و تاوانکاری ئەنجامدەدەن، بەڵام بە خۆڕاگری و فیداکاری کورد هەموو ئەم هەوڵانەی داگیرکەران هەتاکوو ئێستا شکستیان هێناوە و لە داهاتویش هەر توشی شکست دەبن و رو رەشی بۆ ئەو وڵات و لاێەنانە دمینێتەوە کە بوونەتە چەپڵە لێدەر بۆ داگیرکەرانی کوردستان و لە سەرەوەی هەموویشیان  دەوڵەتی تورکی فاشیست.
ئەم کارەی کە ئێستا تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەیکات بۆ دژایەتی کوردە، پێشێلکردنی سەروەری وڵاتێک و نەتەوەیەکە کە لە هیچ شوێنێک لە ئەم دونیاێە جێگای قبوڵ کردن نیە، بەڵام بەداخەوە لە بەر بەرژەوەندی تەسکی وڵاتە گەورەکان هیچ شتێک ناکەن و هەموو چاو گوی خویان داخستوە وەک ئەوەی هیچ شتێک لە ئەم دونیاێە روی نەدابێ خەڵکی کورد بە فانتومی تورک کومەڵ کوژ نەکرابێت. “..
من پێمان واێە کە دەوڵەتی تورک سەرەڕای هەبوونی کەرەستەی بە هێزی نیزامی وەک تانک و توپ و تەێارە  قەت ناتوانێ لە بەرانبەر ئیرادەی پوڵایینی گەلی کوردا سەرکەوتوو بێت و ئەو ئامانجەکانی بپێکی  ،ئەگەر سەرکەوتنێکیش بە دەست بێنێ لە روانگەی عەسکەریەوە کاتیە و لە درێژ خاێەن توشی شکستێکی گەورە دەبێت.
=عەلی فەزڵی کەواڵی (ئەندامی رێبەری یاری کورد یارسان

.