لە پێناو هەماهەنگی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات پژاک لە ڕاگەیەندراوێکدا ١٠ خاڵی دەست نیشان کردوە،

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، بەمەبەستی هەنگاونان بۆ هەماهەنگی سیاسیی لەنێوان حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ١٠ خاڵی ئاراستەی ڕایگشتی و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. پاش ئەوەی کۆدار و پژاک نەخشەڕێگای هاوبەش بۆ چارەسەریی کێشەکان و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی بڵاوکردەوە، ڕاگەیەندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازیی ڕۆشنبیران و حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد، کە بە شێوازی پلورالیستی و هەرەوەزی چارەنووسی کۆمەڵگاکەیان  بەدەستەوە بگرن. پژاک لە خاڵەکانی ڕاگەیەندراوەکەیدا، جەختی کردووەتە سەر یەکێتی نەتەوەیی و نەهێشتنی ناکۆکی لەنێوان هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەنگاونان لە ڕێگای دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات. هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا...

Read More