عێراق غه‌دری له‌ كاكه‌یی كرد كوردستان ئێوه‌ مه‌یكه‌ن

نووسینی هه‌ژار ره‌شید كاكه‌یی(یارسان) هه‌مه‌جۆری یان فره‌یی له‌ پێكهاته‌ی هه‌ر وڵاتێك شتێكی نامۆ نییه‌ له‌ كو‌لتووری سیاسیی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌ڵكو به‌ پێكهاته‌ی ره‌نگاڵه‌ دیموكراسی ناو ده‌برێت كه‌ واتای راسته‌قینه‌ی دیموكراسیی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ ئه‌رێنی یان نه‌رێنی، ده‌كرێت جێی شانازی پێكه‌وه‌ژیان بێت، نموونه‌ی وڵاتان زۆرن كه‌ فره‌پێكهاته‌ی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ ناوانیاندا له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌،‌ به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا  فره‌پێكهاته‌ی تیغێكی دوولایه‌نه‌ زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌زانرێت ره‌فتاری سیاسی گونجاوی له‌گه‌ڵدا بكرێت، یان‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت له‌ چوارچێوه‌یه‌كی یاسای سیاسی داڕێژراو دابنرێت. به‌بۆچوونی من چه‌ند خاڵێك كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌ فره‌پێكهاته‌یی، له‌وانه‌:‌ نه‌بوونی ئه‌قڵێكی سیاسی ئه‌رێنی، بێ به‌رنامه‌یی ده‌سه‌ڵات له‌ پێدانی...

Read More