پەیامی یاری کورد و یەکیەتی شورشگیرانی کوردستان بە بۆنەی هەشتمین ساڵیادی لە سێدارە دانی فەرزاد کەمانگەر و هاورێەکانی

هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە ٩ی گوڵان ساڵی ٢٠١٠ کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران پێنج تێکۆ شەری سیاسی و مەدەنی کوردستان پێنج ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی کوردەواری پێنج شورە سواری هەڵکەوتووی نیشتمان، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی. شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدرەیان و مهدی “ئیسلامیان”ی بەتاوانی کورد بوون   لە سێدارە دا و، دایکان و خوشکان و ئاسمانی  کوردەواریان رەشپۆش کرد  و دڵی گەلی کوردستانیان زامار کرد. ئازاری برینی مەرگی ئەو پێنچ تێکۆشەرە ئەگەرچی بۆ بنەماڵەکانیان و گەلی کوردیش زۆر قووڵ و بە سۆ بوو، بەڵام شەپۆلێک ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی دژی رێژیمی مروڤ کوژ و سەرەرۆی ئیسلامی ئێرانی بەڕێ خست....

Read More