یارسانەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە پشتگیریی عەفرین دەکەن

هاوڵاتیانی یارسان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک و دەستپێکردنی کەمپەینێک پشتگیرییان بۆ عەفرین دەربڕی. شەوی ڕابردوو هاوڵاتیانی یارسان ڕاگەیەندراوێکیان بۆ پشتگیری و دەستپێکردنی کەمپەینێک بۆ عەفرین بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەرگری لە ستەم لێکراو و بەرخۆدان لە بەرامبەر ستەمدا پەیامی ڕاشکاوی کلتوری باڵای مرۆڤی یارسانە، شەڕی نێوان تاریکی و ڕووناکی شەڕێکی تاهەتاییە، ئەمڕۆ ئەردۆغان لە بەرەی خراپە و تاریکی و گەلی کوردیش لە بەرەی چاکە و ڕووناکی دا دەجەنگن. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەک خەڵکی یارسان دەستدرێژی و پێشێلکارییەکانی ئەردۆغان لە دژی خەڵکی عەفرین شەرمەزاردەکەین و بانگەوازیی هەموو ئەوانەی دەکەین وا لە بەرەی ڕووناکیدان، کە لە...

Read More