هاونیشتمانانی خۆراگر و لاوانی سەربەخۆی خواز و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان زیندانیانی سیاسی
لە ٢٩هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، کە بێ پسانەوە بەردەوام پێداگر بووین لە پێناو دیاری کردنی مافی چارەنووس و دەستەبەر کردنی خواستی لە مێژینەی نەتەوەکەمان بۆ سەربەستی نەتەوەی، گەرمترین پیرۆزبایی لە لایەن یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستانەوە ئاراستەی سەرجەم کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان دەکەین.
ڕێبەرایەتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەم بۆنەیەوە، وێرای ئەوەی کە سڵاو و رێزی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر و ئەندام و لایەنگەرانی ناوڕیزەکانی یەکێتیمان دەکات، هاوکات سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی نەتەوەکەمان بەگشتی و سەرکردەی هەمیشە زیندووی یەکێتیمان، کاک سەعیدیەزدان پەنا دادەنەوێنین.
یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان کە لە ٣٠ی گوڵانی ساڵی ٢٦٩١کوردی بەرانبەر بە ٢٠مای ١٩٩١ زایینی لە هەلومەرجێکی تایبەت بۆ بەرەنگار بوونەوەی داگیرکەری نیشتمانەکەمان واتە کۆماری ئیسلامی ئێران وسەرجەم داگیرکەرانی کوردستان، وەک پێویستییەکی مێژووی و لە سەر بنەمای رزگاری نەتەوەیی وداکۆکی کردن لە مافەکانی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردستانی گەورە هاتە دامەزراندن، بە شانازییەوە و بە بێ دوودڵی و هیچ لە خۆبایی بوونێک دەڵەین کە بە لە دایک بونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە وەک حیزبێکی سەردەمیانە بە ئەدبیاتێکی نوێی نەتەوەی کە سەربەخۆی بۆ کوردستان وەک ئامانج و شوعاری سیاسی لە رێگەی ڕزگاری بۆ نەتەوەکەی گەراندەوە بۆ ناو رێزی تێکۆشەرانی کوردستان، بە هەبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وەک حزبێکی نەتەوەی هاوکێشە سیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵوگۆڕی تازەی بە سەرداهات و باوەڕ بە بە خۆ بون و ئیرادەی نەتەوەیی گەراندەوە بۆ ناو رێزی تێکۆشەرانی کورد ستان و ناو جەماوەری خەڵک.
ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە هەبوونی کوسپێکی زۆر سەر ڕێگەمان و بە هەموو کەم و کوڕییەکەوە حەولی خۆمان دەدەین ئاسویەکی پڕشنگدار و دواڕۆژیکی روون بۆ گەڵەکەمان دەسبەرکەین. ئێمە ڕێبوارانی کۆڵنەدەری ئەم ڕێگایەین.
هەرچەند کە بەداخەوە یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان هەر لە دەسپێکی خەباتەکەیەوە لە پاش 4 مانگ دوای دامەزراندنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، لە کردەوەیەکی گوماناوی ڕێبەری یەکێتیمان کاک سەعیدیەزدان پەنا» ترۆر کرا، کە خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوی حیزبی و نەتەوەییمان لێکەوت، حزب و رێبەرایەتیەکەی کەوتە دەس کەسانێ کە بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی و حزبیەکەی قوربانی خواستەکانی خۆی کرد . بەڵام بەرحەق بوونی رێبازی شەهید کاک سەعید» و سەنگەر چۆڵ نەکردنی هاورێکانی لەدەستەی دامزرێنەرانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە خۆراگریان، توانییان کە ڕیزەکانی یەکێتی رێک بخەنەوە و رۆژ لە داوی رۆژ کاروانی خەبات پتەوتر و بە گوڕتر بکات ،لاوانی نەتەوەخواز و ئەوانەی کە بۆ گەڕانەوەی سەروەری نەتەوەیی بە سروودی» یان کوردستان یان نەمان» مەرگیان دەستەمۆکرد و چۆکیان پێ داهێنا کاروانی خەباتیان تا ئەمرۆ هێناوە.
بەسەرنجدان بە رابردووی پڕ لە شانازی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و تێپەڕاندنی زۆرکەند و کۆسپ و پوچەڵکردنەوەی پیلانی دووژمنان و ناحەزانی ناو یەکێتیمان و نەتەوەیی مان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان لە دوای ٢٩ساڵ خەبات و قوربانیدان، بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لەجاران و بە لێکدانەوەی سەردەمیانەی رووداوەکانی ناوچەکە و جیهان، دەخوازێت چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکاتە پلاتفۆرمی نوێی خۆی و لە بواری سیاسیشدا دوابەدوای بڕینی زۆر قۆناغی تفت و تاڵ بە بێ دابڕان لە رای جەماوەر و بیرمەندان و لاوانی شۆڕشگێڕ و سەبەخۆی خواز، درێژە بە خەباتی نەتەوەیی و رزگاریخوازانەی خۆبدات.

هەرلەم پەیوەندییەدا یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە ٢٩ هەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی خۆی لە چەند خاڵێکدا رای خۆی و بانگەوازی هەمیشەیی خۆی دووبارە دەکاتەوە و هیواداریشین سەرجەم حیزب و رێکخراوە سیاسییەخاوەن هەڵوێستەکان بە دەم بانگەوازەکەمانەوە بێن.
بەسەرنجدان بە هەلومەرجی ئێستای کوردستان وئێران و جیهان و هەستیاربوونی قۆناغەکە داواکارین بە بێ هێنانەوەی هیچ بیانوویەک سەرجەم حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو دامەزراندنی بەرەی کوردستانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بە وتووێژ بکەن.
داواکارین لە ئیستادا هەر چەشنە گلەیی وگازەندەیەکی سیاسی و فکری لە یەکتری وەلابنێن و کێشەکان بە ئەخلاقی سەردەمیانە و سنگ فراوانیەوە چارەسەر بکەن کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ وەدی هێنانی بەرەی کوردستانی و بەرژەوەندی نەتەوەییە.

لە سەردەمی ئیستادا کە کۆماری ئیسلامی ئێران دووچاری چەندین قەیرانی لە بنەهاتووی ناوخۆیی و دەرەکی بووە، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتوانە حەول بدەن کە هەڵ‌ومەرجێکی باش برەخسێنین و لە هەر ئەگەرێکی گۆرانکاری لە ناوچەکەو بەگشتی ئێران کە مافە زەوت کراوەکانی کوردی لێ دەسبەسەر کردبێت.
یەکێتی شۆرشگێڕانی کوردستان بە لەبەر چاوگرتنی باروودۆخی سیاسی ناوچەکە بە تایبەت و گوڕانکارییەکان جیهان بە گشتی هەر چەشنە خەباتێک لەوانە خەباتی چەکداری لە پێناو پاراستنی کەرامەتی نەتەوەیی و سەر لە نوێ تیکەڵاوبوونەوە بە جەماوەری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رەواو ئەرکی خۆی دەزانێت وبە پێداگرانە هەنگاوی بۆ هەڵدەگرێت.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پیرۆزبایی ٢٩هەمین ساڵی خەباتی یەکێتیمان ئاراستەی سەرجەم کادر و ئەندام و و لایەنگر و کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکات..

بژی کورد و کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٣٠ گوڵانی ٢٧٢٠ کوردی
٢٠ مەی ٢٠٢٠ زایینی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

Likes(5)Dislikes(0)