خۆپێشاندانی جەماوەری لە بەر دەرکی سفارەتی دەوڵەتی تیروریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری لەندەنی بریتانیا

0
266
روژی یەک  شەمە ١٢.٥.٢٠١٩ کوردانی بریتانیا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کۆماری تیروریستی ئێرانی لە شاری لەندەن و بەر دەرکی سفارەتی ئێران گردبوونەوەێکی جەماوەریان ساز کرد.
کوردان لە بەر دەرکی سفارەتی ئێرانی بە دورشمی نە بۆ کوشتنی کۆڵبەران و نە بۆ لە سێدارەدان  کۆماری ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد و رق و کینەی خۆیان بەرانبەر بە کردەوەکانی دەوڵەتی تیروریستی ئێرانی در حەق بە کۆڵبەران و لە سێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵات دەر بری.
جی وە بیر هێنانەوەێە کە لاێەنگران و دڵسوزانی یەکیەتی شۆرشگیرانی  کوردستان و رێکخراوی یاری کورد بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیروزی کوردستان و لۆگوی یەکیەتیمان و یاری کورد بە شداری چالاکانەیان لە ئەو گردبونەوەدا کرد و جارێکی دیکە پەیمانیان بە گەل و نیشتمان دا کە ئێمە لە هەر جێگا و مەکانێک بین پشتیوانی گەل و نیستمانی خۆمانین.

کۆمیتەی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد لەندەن ١٢.٥.٢٠١٩