یەکیەتی و یەک رێزی ئەورۆمان , کوردستانی ئازاد و یەک گرتووی سبەینێمان

0
435

هاونیشتمانانی خۆشەویست خەڵکی خەباتگیر و ئازادی خوازی کوردستان

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو زۆرێک لە هاورێان و هاوبیرانم لە رێزەکانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد چەند بابەتێکیان نووسی و لە ماڵپەری فەرمی یەکێتی شورشگێرانی کوردستان و یاری کورد بەڵاو کراێەوە، لە نووسینەکانیان  بە هەست کردن بە بارودۆخی ئەورۆی وڵات و دربڕینی خەم و پەژارەیان بۆ ئایندەی روژهەڵات ڕا و بۆچوونی خۆیان خستە رو و داوایان لە گەل و هێزە سیاسیە کوردستانیەکان کرد کە رێزەکانی خۆیان یەک بخەن و بیرێک لە داهاتوی گەلی کوردمان لە خوەرهەڵات بکەنەوە،
منیش وەک تاکێکی کومەڵگەی کورد لە روژهەڵات لە ئەم چەند دێرەێ خوارەوە دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی هاوبیرانم و ئەو داواێە بەرز دەکەمەوە و هیوادارم کە کورد واز لە خۆخوەری و دوبەرەکی بینێت و لە پێناو سەرکەوتن و پیروزی نیشتمان رێزەکانی خۆیان یەک بخەن و ببنە یەک.
گەلی کوردستان لە میژوی ژیانی خۆیدا بۆ مانەوە و رزگار بوونی لە دەست زۆڵم و زۆرداری بە شێوازی جۆراجۆر بەرانبەر ئەو قەدر و نهامەتیانە کە بەروکی پێ گرتوین شۆرشی کردوە و کۆڵی نەداوە و نەسرەوتوە.
ئەگەر چاوێک بە روداوەکانی باشوری کوردستاندا بخشێنین بۆمان دەر دەکەوێت کە گەلی کوردمان لە ئەو بەشەی وڵات دوای روخانی سەدام حسین و پشتیوانی نێودەوڵەتی لە هێزە سیاسیەکانی باشور بە هۆی من ،من و تۆ،تۆ و رێک نەکەوتن لە پێناو مافە رەواکانی گەل و رزگار کردنی گشت خاکی کوردستان لە دەستی داگیرکەران نەیانتوانی بە  شێوەی پێویست لە بارودوخەکە کەڵک وەر بگرن و هەلەکە بقۆزنەوە بۆ دەست خستنی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و ئێستاشێ لە گەڵدا بێت من من و تۆ تۆ بۆتە باو لە ئەدەبیاتی سیاسی هێزەکانی باشوری کوردستان و خەڵکیان توشی نائومێدی و بێ هیوایی کردوە.
ئەگەر ئاورێک لە خەباتی  چوار دەیەی ڕابردوی هێزە کوردیەکانی خوەرهەڵاتی کوردستانیش بدەینەوە ناتوانین هیچ دەسکەوتێک باشتر و دڵخۆشکەر ببینین لە خەباتی ئەو هێزانەی کە خۆیان بە پیشەنگی خەباتی سیاسی و جەکداری پێناسە دەکەن لە ئەو بەشەی نیشتمان.
لە کاتێکدا شەست درسەدی خاکی خۆرهەڵاتی کوردستان لە لاێەن کۆماری داگیرکەر و دڕندەی ئیسلامی ئێرانەوە دەستی بەسەردا نەگیرابوو و لە ژێر دەسڵاتی کورد و هیزە کوردیەکاندا بوو کورد و رێبەرانی کورد لە باتی ئەوەی ناو مالی کورد رێک بخەن و خۆیان بە باشی ئامادە بکەن بۆ بەرەنگار بوونەوە لە دژی دەسڵاتدارانی تاران ،شەرێکی ماڵ وێرانکەری براکوژیان بە سەر خوەرهەڵات و خەباتکارانی ئەو بەشەی نئشتماندا سەپاند و دوژمنیش توانی بێ بەرنگار بوونەوەی ئەوتوو بە راحەتی دست بە سەر هەموو کوردستاندا بگرێت و تەواوی کوردستان ملیتاریزە بکات.  
هێزە کوردیەکانی روژهەڵات دوای لە دەست دانی ئاوچە ئازاد کراوەکان و پەنا هێنانیان بۆ خاکی باشور و جێگیر بوونیان لە کەمپەکان وەک چۆن سەرتاشەکان ئەگەر بێ موشتەری کەوتن سەری یەکتری دەتاشن ،ئەوانیش رێگای خەباتیان نەما و چی دیکە نەیانتوانی بچنەوە ناو خەڵک و خاکی رۆژهەڵات کەوتنە لە یەک دابڕان و جودا بوونەوە ئیستاش ئەوەندە زۆر بوون  بۆ مرۆڤ ئاستەمە ناو و ئاڵای حزبەکانیان بناسیتەوە.
مەبەست لە نووسینی ئەم بابەتە ئەوەێە کە کەی، چۆن،لە چە شەرایەتێک  ئێمە  بەرژەوەندی حزبی و دانیشتن لە سەر کورسی بێ کەڵک ,ئەکەینە قوربانی خاک ، وڵات و نەتەوەکەمان؟
ئەورۆ هەواڵ و روداوەکان ئەوەمان پێ دەلین کە ،کۆماری ئیسلامی ئێران وەک رێژیمێکی درندە و داگیرکەری خاکی کوردستان بە هۆی سیاسەتە چەپەڵەکانیەوە ،کە بریتینە لە دست خستنە نێو کار و باری ولاتانی ناوچەکەوە،پشتیوانی لە گروپە تیروریستەکان و قر کردن و برسی کردنی   گەلانی  ستەم لێ کراوی ئێران لە هەموو لاێکەوە کەوتوەتە بەر هەرەشەی لە ناو چوون و تەمەنی دەسڵاتی مەلاکان لە مردن نزیک بۆتەوە.
بۆ ئەوەی وەک براکانمان لە باشور توشی ئەو نەخۆشیەی ئەورۆ بەروکی ئەوانی گرتوە و هیچ حەکیمێک ناتوانێ چارەسەری بکات گیرودە نەبین، بێن هەتاکوو درەنگ نەبووە جارەسەرێک بۆ شڕ و شپرزەی ناو ماڵی خۆمان بدۆزینەوە و ناکوکیەکانمان وەلا بنەین و لە ژێر پلاتفورمێکی نەتەوەی و نیشتمانیدا کۆ بینەوە.
دڵنایام کە هەتاکوو بە شێوەی ئیمرۆژ بچینە پێش و رێگایکی گونجاو بۆ ئەو حاڵەی ، ئەورۆ کورد لە روژهەڵات گیرودەی بووە نەدۆزینەوە ناتوانین ئامانجەکانمان کە دەست خستنی مافە رەواکانمانە لە ئایندەی ئێراندا بپێکین و وەک سەرەتای شورشی ئیسلامی ئێران بە دەست کێشە نێوخۆی و حزبیەکانەوە گیرودە دەبین و دوژمنیش بە سەر ئیرادەی گەلەکەمانەوە زاڵ دەبێت و کورستان لێمان داگیر دەکاتەوە.
سەرکەوتن و سەربەرزی ئێمە لە یەکیەتی یەک رەنگی و یەک دەنگیمانداێە و بەس.
کۆرد بۆ رزگاری و قوتار بوون لە ژێر دەستی زۆر نرخی گرانبەهای پێشکەش بە بارەگای ئازادی نیشتمان کردوە، دلنیام ئەگەر سیاسەتوانان و هێزەکانی کورد لە روژهەڵات  دەست لە دوبەرەکی و پاوانخوازی هەڵنەگرن و لە پێناو یەک خستنی ماڵی کورد تێ نەکۆشن هیچ کاتێک مێژوو لییان خۆش نابێت و لە بەرانبەر گەل و نیشتمان بە تاوانبار چاویان لێ دەکرێت.
کاتی ئەوە هاتوە کە بۆ تەنیا جارێکیش بووە هێز و توانای خۆمان لە یەکیەتی و برایەتیدا تاقی بکەینەوە و هەموو بە تیکڕا خۆمان بۆ رزگاری   کوردستانی ئازیز ئامادە بکەین و بە برایەتی و گوتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب لە ژێر ئاڵای پیروزی کوردستاندا بەرە و روژهەڵات بەرێ کەوین.
  عەلی فەزڵی کەواڵی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و رێکخراو یاری کورد لە وڵاتی نوروێژ