گرد بوونەوەێکی جەماوەری لە بەر دەرکی سفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن پێتەختی وڵاتی بریتانیا

0
223
روژی یەکشەم رێکەوتی ٩.٦.٢٠١٩ کوردانی وڵاتی بریتانیا بە مەبەستی ئیدانە کردنی رێژیمی دڕندەی ئاخوندی واتە کۆماری ئیسلامی ئێران  گرد بوونەوەێکی جەماوەریان پێک هێنا و کردەوەکانی ئەو رێژیمەیان دژی گەلانی ئێرانی بە تایبەتی گەلی بندەستی کورد شەرمەزار کرد و بە گوتنەوەی نا بۆ ئێدام و نە بۆ ئەشکەنجەی ئازادای خوازان داوای کۆتایی هێنانی ئەو زوڵم و زۆرانەیان دەر حەق بە گەلی چەوساوەی کورد و گەلانی دیکەی ئێرانیانی کرد.
دۆستان و لاێەنگرانی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد کە بەشێک بوون لە بەرێوەبەرانی ئەو گرد بوونەوەێە داواکاری ئەوە بوون کە حکومەتی پەت و سێدارە کۆتایی بە زوڵم و زۆر در حەق بە گەلی کوردمان و کۆمەڵگای کوردی یارسان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە نەتەوەی کورد بهێنێ و دەزگا سەرکوتکەرەکانی لە وڵاتی ئێمە بکیشتەوە.

کۆمیتەی هاوبەشی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لەندەن بریتانیا

٩.٦.٢٠١٩

Bildet kan inneholde: 5 personer, folk som står, forsamling, tre og utendørs

Bildet kan inneholde: 6 personer, forsamling og utendørsBildet kan inneholde: 5 personer, skjegg og utendørs