ڕاگەێندراوی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە پێوەندی گیانبەختکردنی دیار غەریب و هاورێەکانی

0
3380
بە داخێکی گرانەوە لە هەواڵەکاندا بەڵاو کراێەوە کە یەکیک لە سەرکردە دیار و تێکوشەرەکانی کورد بە ناوی دیار غەریب و دو گەریلای کورد  بە ناوەکانی دەڤران و  شاهین لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکدا لە قەندیل گیانیان بەخت کرد و چونە رێزی نەمرانی کوردستانەوە،
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان یاری کورد بە بۆنەی گیانبەخت کردنی دیار غەریب و دو گریلای کورد سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی قارەمانی کوردستان و ئەندامان و رێبەرایەتی کەجەکە و بنەماڵەی ئەو تێکوشەرانە دەکات و لە هەمان کاتدا گیان بەخت کردنی سەرکردە و تێکوشەری دلسۆز و دێرین دیار غەریب بە خەسارێکی گەورە دەزانێ بۆ گەل و نیشتمانەکەمان و لە دەسدانی تیکوشەرانێک وەک دیار غەریب وەک برێنێکی گەورە دبینێ کە تیمار  کردنیان زۆر کارێکی سەختە و بە ئاسانی سارێژ نابێت.

 

ئێمە سەرەڕای مەحکوم کردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و دوژمن بە کوردی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و گریلاکانی کوردستان لە چیای قەندیل ،داوا لە دەسڵاتدارانی باشوری کوردستان بە گشتی و پارتی دمکراتی کوردستان بە رێبەری مەسعود بارزانی بە تایبەتی دەکەین لە بەرانبەر هێرش و کاولکاریەکانی دەوڵەتی تورک و دەسڵاتداریەتی ئاکەپە لە کوردستان بێدەنگی بشکێنن و دەست لە هاوکاری دەوڵەتی تورک هەڵگرن.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد

رێکەوتی ٧.٧.٢٠١٩