پەیامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بۆ کونگرەی ٢ یاری کورد

0
254

بۆ کۆنگرەی دوی رێکخراوی یاری کورد لە وڵاتی نەرویج
ڕۆژتان باش
بەشداربوانی کۆنگرە ئامادەبوانی بەرێز خۆشحاڵم بەناوی خۆم وهەڤاڵان و کادیرو ئەندامانی سنوری کۆمیتەی نەرویجی یەکێتی گەرمترین پیرۆزباییتان لێ بکەم بە بۆنەی بەستنی کۆنگەرکەتان هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بەڕێزان ئێمەی یەکێتی وەک حیزبێکی سۆشیال دیموکراتی پێشکەوتو خواز لە سەرەتای دروستبونمانەوە باوەڕی تەواومان بە ئازادی مافی دەربڕین و بیرو باوەڕە ئاینە جیاوازەکان هەبوە ، هەڤاڵی بەرێز سەرۆک مام جەلال و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیمان هەردەم ڕیزی تایبەتیان هەبوە بۆهاونیشتیمانیانمان لە بیروباوەڕە جیاکانی ناو نەتەوەکەمان کە لە( یارسان و ئیزیدی و عەلویەکان و زەردەشتیەکان و کریستیانەکان )خۆی دەبینێتەوە ،بە گوێرەی بەڵگە میژوییە کان شوێنکەوتوانی ئەو ئاینە دریژە پێدەری ئاینی یەزدانی کۆنی کوردانن کە زۆر پێش هاتنی ئاینی ئیسلام بونیان هەبوە مێژو نوسەکان باسیان کردوەو کتێبی پیرۆزی ( سەرەنجام ) وشا خۆشین و سوڵتان سەهاک و بابە یادگار شاهێدی بونی ئاینی یارسانن ،
بەڕێزان شایانی باسە بوترێت زۆر سەرکردەو پێشمەرگەو خەڵکی ئازامان هەبوە لە ناو ڕەیزەکانی یەکێتی کە باوەڕداری ئاینە جیاوازەکان بونە بە تایبەتی کاکەییەکان هیچ کاتێک جیاوازیان نەبوە لە گەڵ ئەندامێکی موسوڵمان لەبەر ئەوەی حیزبەکەی ئێمە موڵکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە نەک هی بنەماڵەیەک یان ئاینێکی دیاری کراو ،ئیمڕۆ خۆم بە بەختەوەر دەزانم لەنێو کەسوکارەکانم لە خوشکو برایانی یارساندام وەیان بلێین کاکەیی لەبەر ئەوەی کوردانی پەیڕەوی ئەو ئاینە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بە یاراسان ناسراون و لە باشوری کوردستانیش بە کاکەیی،بەهەر حاڵ داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر لەوانەیە هەندیک پێناسەمان لە شوێنی خۆی نەبێت بەڵام ئەوەی کە لیی دڵنیاین ئەوەیە یارسان تەنها ئاین و بیرو باوەڕ نیە بەڵکو فەرهەنگی نەتەوەیی و و بیر کردنەوەو دونیا بینینەکانی مێژوی گەلەکەمانە لە هەرکوێ کوردی یارسان هەبوبێت تەمبورو میوزیک و هونەری کوردی گەشەی کردوە ، یارسانەکان شوێن پەنجەیان دیاربوە لە نێو مێژوی هونەری کوردی و زۆر کەڵە هونەرمەندیان تیا هەڵکەوتوە دەتوانم بڵێم یارسانەکان ئەو نەوەیەی کوردستان و زاگرۆسن کە بە ئەندازەی مێژوی لەت و پەت کراوی گەلەکەمان ئەوان هونەرو جوانی و کلتوری ڕەسەنیان لای خۆیان پاراستوە ،جێی داخ و ئاماژە پیکردنە یارسانەکان هەردەم کەوتونەتە بەر شاڵاوی دوژمنانی داگیرکەر لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی یەکەمیان کە کورد بونە دوهەمیان ئاینی تایبەت بەخۆیان هەبوە بۆیە هەردەم نکوڵی لە مافەکانیان کراوەو ستەمی زۆریان بەرامبەر ئەنجامدراوە ، سەرباری ئەوەی کە خەڵکی زۆر بەتوانایان هەبوەو بە تایبەتی لە ئێران ڕێژەیەکی بەرچاویان لە ژمارەی دانیشتوانەکەی پێکهێناوە کەچی ڕێگەیان پێنەدراوە بێنە ناو پەڕلەمان بۆ داواکاری مافە ڕەواکانیان بەهۆی ئەو دوو هۆکارەی کە لە سەرەوە باسم کردن ،لەگەڵ ئەو هەمو زوڵمو بێڕێزی و ئەشکەنجە دانی فیزیکی و دەرونیەی کە دیویانەو ڕۆژبەڕۆژ فشاری زیاتریان خراوەتە سەر تەنها بە مەبەستی ئەوەبوە واز لە ئاینەکەیان بێنن بەڵام زۆر قارەمانانە خۆگربونەو ڕوبەڕویان وەستاونەتەوە وەکو کێوە سەر کەشەکانی کوردستان ، چەندین جار پیاوە ئاینی و ناودارەکانیان لێ شەهید کردون و (جەمخانەکانیان ) لی تێکدراوەو ماڵ و سەروەتو سامانیان تاڵان کراوەو گوندو ڕەزوباخەکانیان سوتێنراوەو وێران کراوە کەچی بە یەکگرتویی و توانای لەبن نەهاتوی خۆیان هەلساونەتەوە سەرپی و بەردەوام بونە لە پاراستنی ئاین و کلتوری کوردەواری خۆیان و هەوڵە نەزۆکەکانی دوژمنان یەک تۆسقاڵ کاری تینەکردون، لە کۆتا قسەکانمدا سڵاودەنێرم بۆسەرجەم پەیڕەوانی ئاینی یارسان ، سڵاو لە یەکەکەی ئەندامانی کۆنگرە دوبارە پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەکەتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین ، بژی کورد بژی کوردستان .
کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان / نەرویج
٣١/٧/٢٠١٦ ئۆسڵۆ