پەیامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە بۆنەی هاتنەوەی جێژنی سێ رۆژەی خاونکار

0
1516

ئەورۆ ئێمە لە کاتێکدا بەرەو پێشوازی جێژنی خاونکار  جێژنی شۆرش و بەرخوەدانی سولتان سەحاک و یارانی دژی نەیاران و  ناهەزانی کورد  دەچین جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە دەست پەتاێکی کوشندەوە گیرۆدە بووە و  پێوەندیە کۆمڵایەتیەکان لە هەموو دنیا زۆر لاواز بووە و کوردستان و باردۆخی گەلی کوردیش لە هەموو کاتێک زیاتر لە ژێر هەرەشەی وڵاتانی داگیرکەردایە.

 باوەرداران و پەیرەوانی ئائینی یاری  کە ‘ لە روژهەڵات بە یارسان  لە باشور بە کاکەیی لە باکور و رۆژئاوای کوردستان بە عەلەوی ناسراون،  هەموو ساڵێک لە جێژنی خاونکار ساڵروژی بەرخوەدانی یارانی سولتان سەهاک دژی نەێاران و داگیرکەران بە شور و شەوقێکی زۆر بەرز و بە رێورەسمی تایبەتی کوردەواری پێشوازی گەرم لە ئەو رۆژە مەزن و میژوویە  دەکەن.  

جەژنی خاونکاری «یارسانەکان یەکێکە له جێژنە کۆن و مێژوویەکانی نەتەوەی کورد کە یارسانەکان رێزی لێ دەگرن و وەک نرخێکی نەتەوەیی چاوی لێ دەکەن و ئەو نرخە نەتەوەییەیان پاراستوە و ئەورۆ وەک تەنیا جێژنێک کە رەنگ و بووی کوردەواری پێوە دیارە لە کوردستان رێزێ لێ دەگیردرێ..

ۆ ٢٩ مانگ یەکەم رۆژی ئەو جێژنەێە و جێژنەکە ماوەی سێ رۆژ دەخاێنێت و روژی چوارەم کۆتایەتی و یاریەکان بە رێورەسمی تایبەت و بە جل و بەرگی رازاوە و جوانی کوردی جێژنە پیروزە لە یەکتر دەکەن .

کوردە یارسانەکان لە ماوەی ئەم سێ روژەدا بۆ رێزگرتن لە رێبەرەر و پێشەوای یارسان سولتان سەهاک دڵیان لە یەکتر پاک دەکەنەوە و ئەگەر ناکویێک هەبێت لە نێوان یاران لە رێگای پیرەکان و گەورەکانی یارسان لە ماوەی ئەم سێ رەژەدا کۆتایی بە ناکوکیە دەهێنن و خێر و خێرات پێشکەش بە خەڵکانی دەست کوردت و کەم دەرامەت دەکەن.

بە پێ دەفتەرەکانی یاری،سولتان سەهاک و یارانی بۆ بانگەواز و بەرگری لە ئایین و فەرهنگی کوردان رو لە شارەزوور و ناوچەی هەورامان دەکەن کە سپای دوژمن لە ژێر ناوی سپای چیچەک بۆ کوتایی هێنان بە شورش و بەرخوەدانی یاران پەلاماریان دەدات و لە گەڵیان توشی شەڕ دەبن.

سولتان سەهاک ،داود کەوسوار،بنیامین و پیرموسی و برێکتر لە یارانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمن و دیفاع لە رێبازی یاران رو دەکەنە شاخە سەختەکانی هەورامان و لە ئەشکەوتێک به ناوی ‘مەڕنوو’جێگیر دەبن و دوای سێ شەو سێ رۆژ مقاومەت و بەرخوەدان ئەتوانن دوژمن تێک بشکنن و بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بن.

بە پێ سەرچاوەکانی یارسان ، دوای سێ شەو رۆژ برسیەتی سوڵتان و یارانی، ژنێک به ناوی ‘دادە ڕەمزبار’  کەڵەشێرێک و یەک مەن- کە دەکاتە سێ کیلۆ برنج خواردنێک دورست دەکات و ئەهێنێتە خزمەت   سوڵتان سەهاک و یارانی . .

بۆێە یارسانەکان هەموو ساڵێک و لە هەمان روژ و کات دا بۆ رێز لێنان لە رێبەران و پێشەوایانی یارسان » لە ١٢ی مانگی سفیدی» ‘چلەی زستانی کوردی’ سێ رۆژ ‘ڕۆژووی مەڕنوو’ دەگرن و ڕۆژی ١٥، ڕۆژی پاشاهی و جەژنه پیرۆزە لە یەکتر دەکەن .

هەنار لە لای کوردانی یاری بایخ و رێزێکی زۆری هەێە و لە سەرو بەندی خاونکار فەسڵی بەر و بوومی هەنارە، هەر بۆێە یارسانەکان لە سێ روژەی خاونکار هەنار بە کار دێنن بۆ نەزر و نیاز و هەموو ماڵێکی یارسانی لە ماوەی ئەو سێ روژەدا ئێواران سفرەکانیان بە میوەی هەنار رازاوەتەوە.

ئاخر رۆژی خاونکار یارسانەکان بە قوربانی کردنی کەڵشیریک و دوعا دانی لە لاێەن پیرێکەوە(سەید)لە گەڵ سێ کیلو برنج، بە کەڵام کردن و ژەندنی تەنبوور کۆتایی بە رێورەسمی سێ رۆژەی خاونکار دێنن.

زۆربەی یارسانەکان لە رۆژی جەژن بە کۆمەڵ و وێرای گروپی تەنبور و کەڵام خوێنەکان سەردانی شوێنە پیروزەکانی یارسان لە دیاری شاهۆ و داڵاهۆ دەکەن،وەک بارەگای پیروزی سولتان سەهاک،تەکیەی حەیدەری  تویشامی گۆران ،تەکیەی پیر بنیامین لە شاری کرند و بارەگای پیروز و رەنگینی باوەیادگار لە داوێنی چیای سەربەرز و پیرۆزی داڵاهۆ.

جێ وە بیر هێنانەوەێە ئایین یان باشتر بڵین باوەری یاری تەنیا بیر و باوەرێکی ئاینیە کە لە دێر زەمانەوە لە خاکی کوردستان سەری هەڵدواە و هەموو راز و نیازەکانی و پیرۆزیەکانی ئەم ئاینە بە کوردیە و پێوەندی بە زبان و هونەر و موسیقای کوردیەوە هەێە.

سەرهەنگ دەودان سەرهەنگ دەودان
ئەز کە ناممەن سەرهەنگ دەودان
چەنی ئێرمانان مەگێڵم هەردان
مەکۆشم بەرێ ئایین کوردان

 

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد لە ئەم رێگایەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆیان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی خاونکار جێژنی بەرخوەدان و مقاومەتی یارانی یاری لە بەرانبەر دوژمنانی کورد ئاراستەی گەلی کوردستان بە گشتی و کۆمەڵگای کوردی یارسان بە تایبەتی دەکەن و هیوادارین کە خاونکاری داهاتوو بتوانین لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەست  ئەم جێژنە مەزنەی کورد  پیرۆز بکەین  .


ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد

 بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد
من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی گورد
سلسلەی سپای زەحاک کەردم ھورد

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد ٢٥.١٠.٢٠٢٠