پەیامی یاری کورد بە بۆنەی ٨ی مارس روژی جیهانی ژنان

0
333
ژنانی ئازادیخوازی جیهان
ژنانی شورشگیری کوردستان
لە لایەن ریبەرایتی رێکخراوی یاری کورد سەر بە کومەڵگای کوردی یارسان و هەموو ئەندامانی رێکخراوەکەمانەوە پڕ بە دل پیروزبایی  ٨ی مارس رۆژی نێونەتەویی ژنان پێشکێش بە هەموو ژنانی جیهان و کوردستان دەکەین.
لە سەدەی بیستەم ژنان لە لە وڵاتانی سەرمایەداری بە گرتنی حەقدەستێکی کەم و هەروەها بێ هیچ برنامەێک بۆ پێشکەوتنیان لە بازارەکانی کار و فشارەکان بۆ سەر ژنان بووە هوی هاتنە کایەی خەباتێکی مەدەنی بوێرانە کە ژنانی کرێکاریش بتوانن جموجوڵێک دورست بکەن و هەر ئەو خەباتە بوو کە بووە هوی پێکهێنانی روژی ژن.
دیاری کردنی ٨ی مارش وەکوو روژی ژن بە بۆنەی نارەزایە گەورەکەی ئافرەتانی کرێکاری کارخانەی چنین و رستنی نیویورکی ئمریکا لە رێکەوتی ١٨٥٧ زایینی دەست نیشان کرا.کە بۆ زیاد کردنی مووچە و کەم کردنی ساعەتی کاری روژانە دەنگی نارەزایەتیان هەڵبریبوو.
هەر لە ئەو خوپێساندانە بە هوی هێرشی پولیس بۆ سەر خوپێشاندەران ژمارەێک لە ژنان دەسبەسەر کران و ژمارەێکیش کوژران و برێندار بوون.
..
شورشی ژنانی  نیویورک لە وڵاتی ئمریکا وەکوو  روداوێکی تاریخی  لە میژوی شورشی ژنانی ئازادیخواز دێتە ئەژمار  بۆێە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٧٨ بریایدا ٨ی مارس وەکو روژی جیهانی ژن دەست نیشان بکات .
هەر چەند روژی ٨ی مارس وەکوو روژی جیهانی ژنان دەست نیشان کراوە بەڵام بە داخەوە لە زوربەی وڵاتانی ئیسلامی بە تاێبەت کوماری ئیسلامی ئێران رێگە بە ژنان نادن کە ئەو روژە پیروز بکەن و هیچ مافێک و رێزێک بۆ ژنان بە رەوا نابینن.
سەر کەوێ خەباتی ژنان لە پێناو رزگاری و یەکسانیدا .

جارێکی دیکە روژی ژن لە هەموو دایکان و خوشکانی کورد پیروز بێت.

رێکخراو یاری کورد ٨.٣.٢٠١٦