پەیامی یاری کورد بە بۆنەی روژی شەهیدانی کوردستان

0
351
خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان،کوردستانیانی ‌هێژا
بە دەێان و سەدان ساڵە وڵاتەکەمان لە لاێەن نەتەوەی عەرەب،تورک و فارسەوە داگیر کراوە،گەلی کوردیش بۆ رزگاری خوی لە دەستی داگیرکەران جەندین شورشی گەورەی  کردوە بۆ دەرخستنی زاڵمان لە وڵاتەکەمان و گەیشن بە مافە رەواکانی خوی و لە ئەو پیناوە هەزاران قوربانی پێشکەش بە بارەگای ئازادی وڵات کردوە،پێشەوا قازی محەمەد سەروک کوماری جمهوری کوردستان و هاورێەکانی نمونەێکن لە ئەو قوربانیانەی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی پێشکەشی بە بارەگای ئازادی وڵات کردوە.

لە سێدارە دانی رێبەرانی کورد لە شاری مهاباد ئەوەی سەلماند کە دەوڵەتی ئێرانی بە هیچ شێوەێک باوەری  بە ماف و ئازادی  گەلی کورد نیە و ئەوان زمانی ئاشتی نازانن و تەنیا لە ریگای سیدارە و زیندان و شەرەوە وڵامی داخوازیە رەواکانی گەلی کورد دەدەنەوە..

ئەورۆ پێویستە و ئەرکە لە سەر شانی هەموو تاکێکی کورد لە کوردستانی گەورە یاد و ریگای کومار لە بیر نەکەن و خوێنی پاکی پێشەوای رێبەر و هاورێەکانی بکەنە هەوێنی  ئاشتی و پیکەوە ژیان هەتاکو ئامانجە پیروزەکەی پێشەوای رێبەر لە سەر خاکی پیروزی کوردستان بگینە ئەنجام.

خەڵکی ستەم لێکراوی کوردستان، شەهیدانی وڵات گەورەترین سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن ،ئەوان بە سپاردنی گیانی خویان بە دوژمنانی کوردستانیان وت ئێمە هەر کورد بووین و هەر کوردیش دەمینینەوە، بۆێە ئەرکە لە سەر شانی هەموو کوردێک خاونداریەتی لە شەهیدان و ئامانجەکانیان بکات کە رزگاری و سەربەستی کوردستانە و رێز لە روژی شەهیدان بگرێت.

ئەوەی ئەوروکە گەلی کورد و شەهیدەکانمان دڵخوش دەکات،یەک دەنگی و یەک رەنگی گەلی کوردە لە بەرانبەر دوژمنی داگیرکەر و قین لە دڵ هیوادارین ئەو کەس و لاێەنانەی خویان بە پێشرەو و پێشەنگی وڵات دەزانن دەست لە ناوچە گەرایی و حێزب گرایی هەڵگرن و هەموو تواناکانیان بخەنە خزمەت رێبازی شەهیدان و رزگاری وڵات.

بە ناوی کومیتەی ناوەندی رێکخراوی یاری کورد سەری رێز بۆ پێشەوای نەمری کوردان و هەڤاڵانی و هەموو گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری وڵات دادەنەوێنین و سڵاو دنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو ئەوانەی لە پێناو رزگاری وڵات گیانیان بەخشیە کوردستان.

کومیتەی ناوەندی ریکخراو یاری کورد

١٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی

٣٠.٣.٢٠١٧