!پەیامی پیروزبایی یاری کورد بە بۆنەی ٣٩مین ساڵیادی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە

0
550

 

لە ماوەی ٣٨ ساڵی رابردو پەکەکە لە تێکوشان لە بەرانبەر زۆرداری رێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان لە سەرەوەی هەموویان دەوڵەتی تورک بێ وچان خەباتی کردوە و کوڵی نەداوە.
تێکوشانی ٣٨ ساڵەی رابردوی پەکەکە هێڵێک بۆ ئازادی و رزگاری دیاری دەکات،باوەر بەخۆ بوون  ورە و ئیرادەی پەکەکە قەت بە چوکدا ناچێت کوران و کچانی شورشگیر لە رێزەکانی پەکەکە بە ئازایەتی و گیانبازی خویان بوونەتە هیواێکی گەورە بۆ نەتەوەی کورد لە کوردستانی گەورە و هەموو مروڤایەتی لە ناوچەکە.
لە کەس شاراوە نیە کە گریلاکانی پەکەکە، کچان و کورانی شورشگیری کورد لە رێزەکانی پەکەکە ٣٨ ساڵە قارەمانانە لە هەر چوار پارچەی کوردستان تێکوشان دەکەن،پەکەکە لە مێژووی پڕ سەروەری خویدا سەدان روڵەی بە نرخی پێشکەس بە بارەگای پیروزی نیشتمان کردوە و ئەوروکەش شوێنی پەنجە و تێکوشانی ئەو خەبات و قوربانیە لە چیا و دەشت و لیرەوارەکانی کوردستان بە خوێنی روڵەکانی کورد لە رێزێ پەکەکە نەخشێندراوە.
ئەورو دەبینین کە هێزەکانی پەکەکە لە بەرانبەر دڕندەترین هێزی چەکداری سەردەم بە ناوی داعش لە باشور و روژئاوای کوردستان قارەمانانە لە سەنگەردان و کوردستانیان لە تاریکپەرستانی داعش و دەوڵەتی فاشیستی تورک بە رێبەری ئاکەپە و ئەردوخان کردوەتە گورستان .
.ئەورۆ روژی تێکوشانە دژی فاشیزمی ئاکەپە و کوماری سێدارەی ئیسلامی ئێران و داعش،روژی سەرکەوتنە، ئەم رۆ روژی شورش و بەرخودانە دژی فاشیزم  و داگیرکاری فارس و عەرەب و تورک لە هەموو کوردستان ،ئێمە لە سەر ئەو باوەرەین کە گەلی کورد ئەم راستیانە دەبینێت و لە سەر هەموومانە کە بە ئەرکی مێژووی خومان هەستین و یەکیەتی رێزەکانی ناو ماڵی کورد بپارێزین ئاسوی سەرکەوتن بە سەر زۆرداران و داگیرکەران نزیکە.
بە بۆنەی  تێبەربوونی ٣٨ ساڵ بە سەر دامەزراندنی پەکەکە ئەو شورش و بەرخوەدانە بەرز دەنرخێنین و پڕ بە دڵ پیروزبایی ئەو روژە مێژوویە لە هەموو گەلی کورد و رێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان و گریلا قارەمانەکان دەکەین کە بوونەتە چرای روناکی بۆ هەموو گەلی کورد لە چوار بەشی وڵات .
جارێکیتر ٣٩همین ساڵیادی  پارتی کرێکارانی کوردستان پیروز بێت
رێکخراو یاری کورد رێکەوتی ٢٥.١١.٢٠١٦