پەیامی هاوخەمی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی شاری سەقز

0
423

 

خەڵکی تێکۆشەر و خەباتگیری کوردستان!

بە گوێرەی ئەو هەواڵ و زانیاریانەی  لە خوەرهەڵاتی نیشتمانەوە بەدەستمان گەیشتووە کاتژمێر  ١٠،٣٠ئەم شەو واتە پێنجشەممە چواردەی  سەرماوەز ، ٥ی دسامبر تالارێک  لە  لە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز ئاگری گرتووە و لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا   بەداخەوە ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٣٨ کەسیتر بریندار بوون کە باری تەندورستی برێکیان ناجێگیرە.

ئەگەر چاوێک بە روداوە ناخۆش و دڵتازێنەکانی چەند دەێەی رابردو بخشێنین ئەبینین کە ئەمە یەکمجار نیە کە روڵەکانی گەلی کورد  توشی کارەساتگەلێ وا دڵتازێن دەبن و ئەبنە قوربانی کەمتەر خەمی بە ئەنقەستی دەسڵاتداران و داگیرکەرانی کوردستان.

خەڵکی  دڵ برێنداری  کوردستان  و شاری سەقزی سەربەز.

ئێمەی کورد ڕا هاتووین و چارەنووسمان بە ئەو شێوە دیاری کراوە کە توشی کارەسات لە دوای کارەسات بین بە دەستی دوژمنان و داگیرکەرانەوە ،لە سوتانی منداڵانی شین ئاوێ بگرە هاتاکوو  باراندی ئاگر و ئاسن لە لاێەن دەوڵەتی داگیرکەر و دوژمن بە کوردی تورک بە سەر برا و خوشک و زاروکانی ئێمە لە روژئاوای کوردستان و قڕ کردنی نەتەوەێکی بندەست بە دەست نەتەوەێکی باڵا دەست و  پڕ چەک ،لە کاتێکیشدا هێشتا خەمی لە دەست دانی ئازیزانمان لە روژانی رابردو کە بۆ نان و ئازادی رژابوونە  سەر شەقامەکان و بە دەست دوژمنی دگیرکەر و دوژمن بە کورد کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەخشی نەرەویوەتەوە بێگومان ئەم کارەساتەش زیاتر خەمەکانمانی قورستر کرد .
ئێمە وەک یەکێتی شۆرشگێران و رێکخراوی یاری کورد ئەو خەم و ئازارە بە هی هەموو خەڵکی کوردستان دەزانین  و دڵنیان کە هەموو خەڵکی کوردستان وەک ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی بە دەم بنەماڵە و کەس و کاری داخداری  ئەو کارەساتەوە دەچن و وەک هەمیشە شانوێکی شکۆدار لە یەکیەتی و هاوڵاتی بوون دەخوڵقێنن.
لە لاێەن هەموو ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان  وێرای دربرینی خەم و پەژارەمان بە هۆی ئەم کارەساتە خەمبارەوە  لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەو رووداوە  و خەڵکی داخداری شاری سەقزی خوێناوی و هەموو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین و خۆمان هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین و هیوای چاک بوونەوە بۆ برێندارەکانی ئەو روداوە دەخوازین

 6.12.2019 یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد