پەیامی هاوخەمی یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی رێزدار کاک جەلیل گادانی

0
491

بە داخێکی گرانەوە ئەرۆ پێنج شەمە ٦.٨.٢٠٢٠ ئاگادار کراین کە کەسایەتی دیار و رێبەری دڵسۆز و ناوداری کورد رێزدار کاک جەلیل گادانی ماڵ ئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد و  هەتا هەتاێە خاک و نەتەوەکەی جێ هێشت.

رێزدار کاک جەلیل گادانی زیاتر لە نیو سەدەێە بێ و چان لە پێناو دەست خستنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بە و پەری دڵسۆزیەوە خەباتی کرد و نەسرەوت.

پاکی و دڵسۆزی کاک جەلیل گادانی هاتاکوو ئەورۆکەش ئیلهام بەخشە و خەبات و تێکۆشانی بێ وچانی ٧٠ ساڵەی   کە هەمان ئامانج وفەلسەفەی رێبازی  پێشەوای نەمرە دەبێ بکرێتە مەشخەڵ و سەرمەشقی رێ خەباتی کوردایەتی.    

کاک جەلیل بە مام جەلیل ناسراوە لە نێو هاوسەنگەرانی و هەڤاڵانی، بەڵام ئەگەر بە وردی لە گەورەی و مەزنی کاک جەلیل ورد بینەوە بۆمان دەر دەکەوێت کە کاک جەلیل  بە تەنیا مامی برارزا و هەڤاڵانی نەبوو ئەو بە کردوە نیشانی دابوو کە مامی نەتەوەێکی بندەست و بێ خاکە  بە ناوی گەلی کوردستان .

ئەرۆ بە ئاوا بوونی  کاک جەلیل گادانی تێکۆشەر بەرەو مەنزڵگای  یەکجاری گەلی کوردستان رۆڵەێکی بەوەفا، رێبەرێکی کەم وێنە، خەباتکارێکی ماندوو نەناس و مروڤێکی مرۆڤ دۆستی لە دەست دا کە وێنەی زۆر دەگمەنە و جێگرەوەی نیە.  

ئێمە لە ئەم رێگاێەوە پڕ بە دڵ سەرەخۆشی دەکین لە گەلی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی  گەورە و سەربەرزی گادانی بە تایبەتی .

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و ریکخراوی یاری کورد ٧.٨.٢٠٢٠