پەیام رێکخراو یاریکورد سەبارەت بە ئاڵوزیەکانی عیراق و باشوری کوردستان

0
253

هەواڵەکان دەربارەی عێراق، زۆر جێی نیگەرانین. خەڵکی عێراق دوای ساڵانێکی زۆر لە دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی سەددام حوسێن و ساڵانی شەر لەگەڵ ئێران و وڵاتە رۆژاواییەکان و شەڕی ناوخۆیی شیعە و سووننە، خەریک بوو بەرەو ئارامی و ئاسایش هەنگاویان هەڵدێنا بەڵام واخەریکە دیسان بەناچاری قبووڵی شەرێکی دیکە دەکەن. من نامەوێ بێمە ناو وردەکارییەکانی ئەم شەڕە، چونکە روون و ئاشکرایە کە چ کەسانێک مۆرەکانی ئەو شەترەجە هەڵدەسووڕێنن.
ئەم ئەکتەرانە دەبێ بزانن کە هەر هەڵەیەک لە لایەن ئەوانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو گروپە تووندڕەوەدا دەبێتە هۆی زیانگەلی قەرەبوونەکراو.
لەگەڵ ئەوەی ئێمە نیگەرانین لەوەی کە مەترسی بۆسەر دیموکراسی باشووری کوردستان و چارەنووسی نەتەوەی کورد لەم بەشە دروست بێ بەڵام ئەوەی کە ئێمە تەئیدی لەسەر دەکەینەوە بارودۆخی نالەباری کۆمەڵگەی کاکەیی (یارسان) ەکانە کە دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە ئەرکی پاراستن و ئەمنییەتی گیانی و ماڵی ئەوانی لەهەمبەر تووندرەوە مەزهەبییەکانی داعش بگرێتە ئەستۆ.

بە لەبەرچاوگرتنی تێروانینی پۆزەتیڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیرەوانی ئایینی یاری، داوا لە بەرپرسە بەریزەکان دەکەین، ئەم بەشە لە نەتەوەی کورد لە بیر نەکەن. ئێمەش بە نۆرەی خۆمان رایدەگەیەنین هەر هەوڵێک مەترسی بخاتە سەر گیان و ماڵی کاکەیی (یارسان)ەکان لە هەرێمی کوردستان، بە مانای هەڕەشەی دەزانین بۆسەر کۆمەڵگەی یارسانە لە ئێران و دژکردەوەی یارسانەکانی ئێرانی لێدەکەوێتەوە.
خوشک و برایانی کاکەیی لە هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ئەگەر پێویست بکات بۆ پشتیوانی و پاراستنیان، هاودەنگی گشتی لە نێو کۆمەڵگەی یارسان وەرێدەخەین و لەبەرانبەر تیرۆریزمدا خۆبەدەستەوە نادەین.
سەید فەرهاد حەیدەری
دەستەی بەرێوەبەرایەتی رێکخراو یاریکورد