پیروزبایی هاتنەوەێ رێ و رەسم خاونکار

0
739

 

بەرێوە بەرایەتی ماڵپەری یاری کورد پڕ بە دڵ هاتنەوەی جێژنی خاونکار لە نەتەوەی کورد و کومەڵگەی کوردی یارسان(کاکەیی) پیروز دەکات.
 جێ خویەتی لە ئەم دەرفەتە کەڵک وەر بگرین و سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو کور و کچانەی لە پێناو سەربەستی و رزگاری نیشتمانەکەمان گیانیان بەخشیە خاکی پیروزی کوردستان ئەورۆ جێگایان لە نێو کوری یاران دا خاڵیە. .
لە جێ  خوی داێە سڵاوی خومان بنێرین بۆ ئەو مروڤە تێکوشەرانەی کورد کە ئەورۆکە  سنگی خویان کردوەتە قەڵخان و لە بەرانبەر مێزەر بە سەرەکانی تاران و دەوڵەتی فاشیستی تورک و تاریکپەرەستانی عەرەب پارێزگاری لە ناسنامە و خاکی پیروزی کوردستان دەکەن.
بە ئەو هیوایەی کە لە روژێکی مێژوی وەک خاونکار کە تەنیا و تەنیا پێوەندی هەێە بە کورد و نیشتمانی کوردەوە بتوانین دەنگەکانمان بکەینە یک و بە یەک رەنگی بە گژ نهامەتەکانی روژگاردا بچینەوە کە بەروکی نیشتمانەکەمانی گردوە.
جارێکتر خاونکار لە یاری و یارسان و گشت کوردستانی مەزن پیروز.
ماڵپەری یاری کورد رێکەوتی ١١.١١.٢٠١٦

yarikurd-xavnkar