پیروزبایی رێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی رێکەوتنی نێوان یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران

0
234

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆران لە بنەرەتدا ئاوی سەرچاوەێکن و دو هێزی شورشگیر و کاریگەری مەیدانی کوردایەتین.

ئەگەر بە وژدانەوە بروانینە واقعی ئێستا و رابردوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان هەتاکو روژی ئەورۆ  هیچ هێزێک لە هیزە خەباتکارەکانی مەیدانی کوردایەتی نەیتوانیوە وەک ئەندامان و کادرانی یەکیەتی و گۆران کە هەردولا پەروەردەی مەکتەبێکن خزمەت بە بیری ئازادیخوازی و دێموکراسی لە نیشتمانی کوردا بکەن.

. ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ به‌رهه‌می پێگه‌یشتنی بیرێكی دڵسوزانەێە بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد و كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سەپێنراوەکانی  ئێستای كوردستان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا. بیری دروستبونی ئه‌م رێکەوتنە  خۆی له‌خۆیدا هه‌ستكردنه‌ به‌ لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر گیر و گرفتەکانی  كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

پێرۆزبایی خۆمان  له‌  گەلی کوردستان بە گشتی و  جەماوەری  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە تایبەتی دەکەین و هیوا خوازین ئەم رێکەوتنە ببێتە ئەزمونێک بۆ هەموو هێزە سیاسیەکان لە گشت کوردستان و ببێتە سەرتاێک بۆ یەک گرتنی یەکجاری ئەو دو هێزە.

هیوایوادارین رێبەرایەتی هەردوک هێزەکە بتوانن پاڵپشتێکی باش بن بۆ کوردانی یارسان (کاکەیی ) لە هەریمەکە و یارمەتدەریان بن لە پێناو پاراستنی ئایین و فەرهنگی رەسەنی کوردایەتی و ئجازە نەدەن برێک مەلای نابەرپرس هیرشی نارەوا بکەنە سەریان و فتوای کافر بوون دژیان دەر بکەن.

جارێکیتر ئەو سەرکەوتنە گەورەێە لە هەموو خەڵکی کوردستان پیروز بێت.

رێکخراو یاری کورد ١٨.٥.٢٠١٦

yakyati goran