پرسە و هاوخەمی ریکخراوی یاری کورد بە بۆنە کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز

0
189
پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر ، بیرمه‌ند، مێژوو ناس و مێژوو نووسی  كورد له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له‌ وڵاتی ئاڵمان كۆچیدوایی كرد و بۆ هەتا هاتاێە ماڵ ئاوایی لە خاک و گەلە بندەستەکەی کرد.
ئیمروژ شه‌ممه‌ رێکەوتی 8-12-2018 پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌زی کورد پەروەر و کوردستان دۆست ، یار و یاوەری هەمیشەیی کوردە یارسانەکان(کاکەیەکان لە ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا و له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ماڵ ئاوایی لێکردین و بۆ هاتا هەتاێە جێ هێشتن.
پرۆفیسۆر د. جه‌مال بە هۆی بیر و باوەری بە ئازادی و یەکسانی و کوردستان دۆستی زیاتر له‌ 50 ساڵه‌ له‌ تاراوگه‌ ده‌ژی و بە دەێان  کتێب و سەدان لێكۆڵینه‌وه‌و وتار و بابه‌تی نوسیوه‌و و ژماره‌یه‌كی زۆر کۆر و کۆبونەوە و کونفرانسی بەرێوە بردوە و زۆرێک لە کونفرانسەکانی لە لە پێوەندی بە کوردە یارسانەکان و مێژووی ئاینی یاری بووە.
ماموستا جەماڵ نەبەز لە ئەم ساڵانەی دوایی  بۆ دەرباز بوونی هەریمی کوردستان لە ئەو قەیرانانەی تێدا چەقی بەستوە چەندین رێگا چارەی پێشنیار کرد بەڵام قەیران خوازان هیچ کات گویان بۆ ئاموژگاریەکانی ماموستا  و بیرمەندی کورد جەماڵ نەبەز شل نەکرد و لە ئەو قەیرانەدا مانەوە
ریکخراوی یاری کورد کۆچی دوایی ماموستا جەماڵ نەبەز بە خەسارێکی گەورە دەزانێ بۆ خاک و گەل و نیشتمانەکەمان و هەر بەو بۆنەوە  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە بنەماڵەی بەریز و تێکوشەری ماموستا جەماڵ نەبەز و گەلی بندستی کوردستان دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ گەورەیی و دڵسوزی ئەو بیرمەندە کوردە کە تەواوی تەمەنی خۆی لە هەندران تەرخان کرد بۆ پێشخستنی گەلی کورد و مافە زەوت کراوەکەی..
سڵاو بۆ گیانی پاکی ماموستا و بیرمەندی کورد پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌زی نەمر و هەموو گیانبەختکردوانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان.

رێخراوی یاری کورد ٨.١٢.٢٠١٨