هێرش بۆ سەر گۆندێکی ئیلام / سووکایەتی و لێدانی ژنان و دەستبەسەر کردنی ٥۰ کەس

0
295
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ ۱٤ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی هێزە ئەمنییەکان کۆماری ئیسلامی ئێران گوندی «جلیزی» سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخەنە گەمارۆوە و بە هێرش کردنە سەر ئەو گوندە پیاوانی گوندەکە دەسبەسەر دەکەن و تەنها بەشێکی پیاوانی ئەو گوندە بە هەڵهاتن بۆ گوندەکانی دەووروبەر خۆیان ڕزگار دەکەن.
هۆکاری ئەم دەسبەسەریە کە دەیان کەس بە لێشاو دەسبەسەر کراون دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە خەڵکی گوندی «جالیزی سەرو» لە سەر مەزرای خۆیاندا بە ئیشوکاری کێڵانی زەوییەکانیانەوە سەرقاڵ بوون، مخابن لە کاتی ئیشدا سازمانی «اتکا»  کە ناوندیکی سەر بە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەو دەڤەرەدا بە بیانوی ئەوی کە ئەو زەوییانە مڵکی «اتکا» یە و بە هۆی جێگاوپێگای قورسوقایمیەوە لە دەزگای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکاتە سەر ژنانی جووتیاران لەو گوندەدا و لە بەرهمی ئەو هێرشە کە بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و لیدان و کۆتەکاری دەکرێت، ژنانی ئەو گوندە ڕوانەی نەخۆشخانەی «دێلۆڕان» دەکرن و پاشان هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی دێلۆڕان و ژنانی بریندار بە لێدان و کوتەکاری دەسبەسەر دەکەن.

سەرەڕای ئەو هەموو ئەشکنجە و دەستدرێژییەی کە دەکرێت بە خەڵکی ئەو دەڤەرە، هێزە ئەمنییەکان دەسهەڵگر نابن و ڕۆژی دووشەممە ۱۳ سەرماوەز لە هێرشێکی ناکاودا هێزە ئەمنییەکان بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵدەکوتنە سەر گوندی «جلیزی» کە سەرڕای بێ‌ڕێزی و سووکایەتی و لێدان و کوتەکاری خەڵکی گوندەکە پتر لە ٥۰ کەس دەسبەسەر و خەڵکانی دیکەیش ئاوارەی گوندەکان و شاخەکانی دەوروبەر دەبن.

شایانی باسە کە سازمانی «اتکا»لەو گوندەدا پتر لە ٤۰۰ هەزار هەکتار مەزرای هاووڵاتیانی ئەو گوندەی داگیرکردوە و تەنها ۱۰۰۰ هەکتار مەزرای ئەو گوندە بەشی خەڵکی دەڤەرەکەیە، کە سازمانی «اتکا» دەیەوێت دەستبەسەر ئەو ۱۰۰۰ هەکتاریشدا بگرێت.

سەر ڕای ئەوە دوو کەس لە شێخەکانی ئەو گوندە بە ناوەکانی «فالح و خالید حەمیدی» کە سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن بە ڕێکەوتن و یارمەتیدانی سازمانی «اتکا» بۆ داگیر کردنی مڵکوماڵی خەڵک توانیویانە ٦۰۰ هەکتار لە زەویوزاری ئەو گوندە بخنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و بە گوێرەی گوتەی خەڵکی دەڤەرەکە ئەو دوو کەسە لە دەسبەسەرکردنی هەموو پیاوانی ئەو گوندەدا ڕۆڵی سەرەکیان هەبوە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە بەشی عەرب زمانی گوندی جلیزی و دەیان گوندی دیکە تا ساڵی ۱۳٦٥ هەتاوی لە دابشکردنی پارێزگاکاندا لە پارێزگای خۆزستاندا جێگای دەگرت، بەڵام پاش دابشکردنی سەر لە نوێیەی پارێزگاکانی ئەو گوندە لە پانتای جۆغرافیایی پارێزگای ئیلامدا جێگای گرت.