ناڕەزایەتییەکانی دژی بێڕێزیکردنی کۆماری ئیسلامی بە کوردانی یارسان درێژەی هەیە

0
545

بەپێی هەواڵی تایبەت بە ماڵپەڕەکەمان  لە کرماشانەوە، لە درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە شاری کرماشان لەدژی بێڕێزی کردن بە کوردانی یارسان، شەوی رابردوو خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە خەیابانی نەوبەھار بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 21:00 لە لایان کۆمەڵێک لە کوردانی پەیڕەوی یارسانەوە دەستیپێکرد و پاشان ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی کرماشان چوونە ریزی خۆپیشاندەران و دروشمیان دژی کۆماری ئیسلامی بەرزکردەوە.
خۆپیشاندانەکە تا کاتژمێر24:00 بەردەوام بوو و هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام حەولی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دەدا، بەڵام خۆپیشاندەران رووبەروویان بوونەوە و بەوهۆیەوە دەیان کەس لە خۆپیشاندەران قۆڵبەستکران  و ھەتا بەڵاو کردنی ئەم ھەواڵە کەس لە چارەنوسیان ئاگادار نیە.