نامەیەک لە عەبدوڵڵا پەشێو بۆ مەزلوم کوبانی

0
204

دەزانم باش بوون لەم ساتەدا بۆتۆ، لە درۆی شیرینی ئەم شەڕڤانە دەچێت، کە پێی کەوتووە بە سەر مینێک دا . لەو کاتەدا لە وڵامی زەنگی هاوسەرەکەیدا دەڵێ: من باشم ئازیزەکەم ، باشم!
لە دوێینێوە تێڕامانی وێنەکانت سڕیان کردووم لە چاوانتا خەمێکم لێوە دیار.هێندەی خەمی سێدارەکەی قازی تەنیایی نیشتیمانی تێدا دەبینم.
وای چ ئازارێکی مەزنە، لەو خەونەی نیشتمان خەریکە دەیبینێت بە ئازادیەوە، بە دەنگی تۆپ بێداری بکەنەوە ،سەختە.

ژنڕاڵی ئازیز، مەزلوومی کوردان.
پێویست نیە تۆ خۆتمان پێ بناسێنیت،هەر ناوەکەت بەسە تا تۆ کێیت؟ تۆ گادفازێڕی٭ ئێمەیت، مرۆڤێکیت خۆڕاگریت لە کێوان دزیوە،کەرامەتت لە باڵی هەڵۆکان دەرهێناوە، بە ڵام چی دەڵێیت کە ئەم سەرزەمینە پڕ بووە لە قەلە ڕەشی خوێڕی،هەر کە زانیان بە پێوەیت،دێن لە کاسە سەرت ئەخۆن، کاتێ دەفڕیت پەلاماری بێچووەکانت دەدەن.
هاوڕێم مەزلووم،
ئێمە گەلێکین مرۆڤایەتی نامانناسێت، خودا هەر بۆ ئەوەی درۆست کردووین گوزارشت لە تەنیایی ئەو بکەین، بۆیە نەکەس دمانناسێت نەکەسیش باوەڕی بە بونمان هەیە.
ئیتر گەیشتمە ئەو باوەڕەی ئازادی ئێمە، بە لوولەی تفەنگەکان نایەتە بوون.
بەو هەموو خوێنەی دەیڕێژین تەنیا ڕەنگی سرووشت دەگۆڕین، هەر بۆیە بەهار لە نیشتمانەکەی ئێمەدا هەمیشە جوانترە.

شەڕڤانێک بۆی گێڕامەوە:
لە گەرمەی شەڕدا هاوسەرەکەم هەواڵی پێدام، خودا کوڕێکی پێبەخشیوین چی ناو بنێم؟
گوتم: ئازادی… تا گەڕامەوە هەردووکیان شەهید کرابوون…
ئاوایە؟هاوڕێ، ئازادی لە نیشتیمانەکەی ئێمەدا هەرگیز گەورە نابێت.
لە ماوەی چەندین ساڵی تەمەنم دا ئەوڕۆ زانیم ناچاری واتای چیە.دەزانیت هەندێک بڕیار هەن ، تا جارێک دەیدەیت ئەو سەد جار دەتکوژێت. لە قووڵی ئازارەکەت تێدەگەم پیاو، بەڵام ناچارێن هەموان بچێژین ، ئەمەی تۆش کردت هەرگیز فرۆشتن نیە، هەرگیز، بەڵکو ڕێگری بوو لە سڕینەوەی نەژادی نەتەوەیەک .
سوپاس جەنگاوەر ، سوپا